دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی تەقینەوەکەی هەولێر بڵاوکردەوە



دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بۆمبێک لە هەولێر تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە

ئەمشەو دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 18:29، لە شەقامی شەست مەتریی شاری هەولێر بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە تەقینەوەکە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.

ئەوەشیخستەڕوو کە لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت.

لە کاتی ڕووداوەکەشدا هێزە ئەمنییەکان مۆبایلیان لە ژمارەیەك گەنج سەند کە دیمەنی شوێنی تەقینەوەکەیان تۆمار دەکرد، هاوکات ڕۆژنامەنووسێکیش دەستگیرکرا، بەلام دواتر ئازاد کرا.

ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناریی دەفرۆشن زیادکرا
پێشت ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناریی دەفرۆشن زیادکرا
Galaxy Watch6 Classic Astro یەکەم کاتژمێری گالاکسیە کە تایبەتە بە بوارێکی دیاریکراو
دواتر Galaxy Watch6 Classic Astro یەکەم کاتژمێری گالاکسیە کە تایبەتە بە بوارێکی دیاریکراو
ەیوەندیدار