عەلی بۆنگۆ، کێ یە، کە ئەفسەرانی سوپای گابۆن کودەتایان بەسەردا کرد



لە ساڵی ٢٠٠٩ ەوە حوکمڕانی وڵاتەکەی دەکات، بەر لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی گابۆن، چەندان بەرپرسیارێتی لە حکومەتەکەی باوکیدا هەبووە.

 

عەلی بۆنگۆ، ساڵی ٢٠١٨ تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت و بۆ ماوەی دە مانگ بە نادیاری دەمێنیتەوە، پێشتر و لە هەوڵی کودەتایەکدا لە ساڵی ٢٠١٩ڕزگاری بووە، دواجار بەرەبەیانی چوارشەممە ٨٠-٨-٢٠٢٣ لە لایەن چەند ئەفسەرێکی سوپای گابۆن کودەتای بەسەردا کرا.

 

عەلی بۆنگۆ ئۆندیمبا، لەدایکبووی ٩ی شوباتی ١٩٥٩، دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٠٩،وەک سەرۆکی گابۆن دەستبەکاربوو.

 

عەلی، کوڕی عومەر بۆنگۆیە کە لە ساڵی ١٩٦٧ تا ساڵی ٢٠٠٩ سەرۆکایەتی گابۆن کردووە.

 

بۆنگۆ، لە ماوەی سەرۆکایەتی باوکیدا؛

لە ساڵانی ١٩٨٩-١٩٩١ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بووە.

لە ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٩ پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نیشتمانی بووە لەسەر ناوچەی بۆنگوڤیل.

لە ساڵانی ١٩٩٩-٢٠٠٩ وەک وەزیری بەرگریی کاری کردووە.

 

ناوبراو جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی گابۆن (PDG)یە، کاندیدی سەرەکی پارتی دیموکراتی گابۆن بوو لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٠٩، دوای کۆچی دوایی باوکی، کە دواتر بە بەدەستهێنانی ٪٤٢ی دەنگەکان بووە سەرۆکی گابۆن.

 

لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، بۆنگۆ، تووشی جەڵتەی مێشک بوو، دوای ئەوە بۆ ماوەی دە مانگ بەبێ دەرکەوتن لەبەردەم میدیا و خەڵکدا مایەوە.

 

ناوبراو لە هەوڵی کودەتایەک، لەساڵی ٢٠١٩ ڕزگاری بوو، کە کودەتاچیەکان دوای چەند کاتژمێرێک دوای دەستبەسەرداگرتنی ڕادیۆی نیشتمانی بەشێکیان دەستگیرکران و ژمارەیەکیشیان لێ کوژران.

 

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، کۆمەڵێک ئەفسەری باڵای هێزە چەکدارەکانی گابۆن، دەستبەکاربوونی خۆیان لە دەسەڵات و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامە تازە ڕاگەیەندراوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی گابۆن ڕاگەیاند.

 

بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ، ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ویلایەتی گابۆن ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئێستای وڵات عەلی بۆنگۆ ئۆندیمبا بۆ خولی سێیەم هەڵبژێردرایەوە، بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ٪٦٤.٢ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، نوێنەرانی سوپا لە تەلەفزیۆنی نیشتمانی گابۆن کودەتایان ڕاگەیاند.

 

لەهەڵبژاردنەکانی گابۆندا، ١٤ کاندید بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا کرد و ڕکابەری سەرەکی سەرۆکی دەوڵەت ئەلبێرتۆنتۆ ئۆسا بوو کە ٪٣٠.٧ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

 

ئۆپۆزسیۆنی گابۆن ڕەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەدا، کە دەسەڵات لەم ماوەیەدا یاسایان پێشێل کردووە و کۆمەڵێک ئەفسەری باڵای سوپاش داخستنی سنوورەکانی وڵاتیان ڕاگەیاند.

١٩ی ئەیلول کۆتا وادەیە بۆ چەککردنی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ھەرێم
پێشت ١٩ی ئەیلول کۆتا وادەیە بۆ چەککردنی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ھەرێم
لە ماوەت پەردە لەسەر پەیکەری کەڵەشێر لادرا و چیرۆکی پیرۆزیی پەلەوەرەکەش بەم شێوەیەیە
دواتر لە ماوەت پەردە لەسەر پەیکەری کەڵەشێر لادرا و چیرۆکی پیرۆزیی پەلەوەرەکەش بەم شێوەیەیە
ەیوەندیدار