هیوادارم ئەمریکا لە دۆسیەی نەوت بە هەڵەی خۆمان لەگەڵ نەکات



وریا حسێن- ڕۆژنامەنووسی ئابووری 

فشارەکان هێندە بەهیزن لەسەر حکومەتى هەرێمى کوردستان لە توانا و تاقەتى ئەم حکومەتە دەرچوون، بەو پێیەیى ئەوە ڕوودەدات هەڵەى ئێستا نییە، بەڵکو هەڵەى ١٠ساڵى ڕابردووە، ئەوەى ئێستا دۆخەکەى ئاڵۆزکردووە ئەوەیە ئەم کابینەیە بە نەخوێندنەوەى کارتەکان پڕۆسەى کۆتای پێهێنانى کەرتى نەوتى خێراتر کرد، بەوەى ویستى ڕێڕەوى فرۆشى نەوت بەرەو چین بگۆڕێت.

ئەم کۆمپانیانە ئێستا دڵى نەوتى کوردستانن (گنەڵ ئینێرجى، دى ئێن ئۆ، ئێچ کەى ئێن، شاماران) ئەم کۆمپانیانە کە سانەوین لە بازاڕى جیهانى و نزیکن لە ستافى حکومەت بەتایبەت دەزگاکانى وەبەرهێنانى حیزبى.

دەتوانین بڵێن، بۆ کەرتى نەوتى کوردستان دروستکراون، ئەوانیش ئێستا هەڕەشەى جدین لەسەر حکومەت، چوونکە هەستیان بەوەکردووە، ئەوەى لە عێراق بۆیان دانراوە زۆر کەمترە لەو گرێبەستانەى لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان کردوویانە، کە ئەگەر بێت و سکاڵا لە ناوبژیوانى لەندەن دژى حکومەت بکەن، بەدڵنیایەوە حکومەت فریاى خۆى ناکەوێت وە حەقیش بەوان دەبێت، دۆڕاوەکە حکومەتى هەرێمە.

بۆیە تا ئێستا فشارەکان لەسەر حکومەت تەنها هەناردەنەکردنى نەوت بوو، بەڵام لێرە بەدواوە کۆمپانیاکان و شایستەکانیان فشارێکى زۆر جدى و تاقەت پڕوکێن دەبن لەسەر حکومەت، ئەمە سەربارى ئەوەى ئێستا حکومەت (2.7) ملیار دۆلار قەرزى پارەى پێشەکشى هاوبەشەکانى لە کڕیارانى نەوت قەرزارە.

ئەتوانین بەگشتى بڵێن کەرتى نەوتى هەرێم لەکاتێکدا یەدەگى دڵنیایى لە ٤٢ ملیارەوە بۆ ٣ ملیار دابەزیووە، هەناردەى نەماوە کە دەکاتە سەرو ٪٨٠ى کۆى داهاتى حکومەت، ئەم حکومەتە چۆن دەتوانێت ڕووبەڕوى ئەم چاڵێنجانە بێتەوە لەماوەى شەش مانگى داهاتوودا؟

لەکاتێکدا خودى حکومەتەکە خۆى لە ئەسڵدا دابەشبووە، وە چۆن دەتوانێت بەردەوام بێت بۆ شەش مانگى داهاتوو؟

من یەک بڕوام هەیە، ئەگەر ئیرادەیەکى نێودەوڵەتى بەتایبەت ئەمریکا و هاوپەیمانان پشتى هەرێمى کوردستان نەگرێت، کە هیوادارم ئەمریکا بەهەڵەى خۆمان لەگەڵمان نەکات و زیاتر لاوازمان نەکات بەرامبەر عێراق و وڵاتانى دراوسێ، ئەوا بەدڵنیایەوە ئێمە چیرۆکێکى تاڵ چاوەڕێمانە، چونکە تورکیا و ئێران و عێراقیش چاوەڕوانن لە شەش مانگى داهاتوودا ئێمە دوانەفەس بدەین و لەسەر تەرمى کوردستان شایى بکەن.

کوردستان هەرچى بێت، وڵاتى ئێمەیە و شانازى پێوە دەکەین..

 

سەرلەنوێ شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
پێشت سەرلەنوێ شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
پریگۆژین، بێ ئەنجامدانی رێوڕەسمی سەربازیی بە خاک سپێردرا
دواتر پریگۆژین، بێ ئەنجامدانی رێوڕەسمی سەربازیی بە خاک سپێردرا
ەیوەندیدار