دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابەش دەكرێت



سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین ڕایدەگەیەنێت، دوای دابەشكردنی دەرماڵەی 3 مانگی خوێندكاران، بڕیار دەرچووە دەرماڵەی دیكەیان بۆ خەرج بكرێت و لەنزیكترین كاتدا بەسەریاندا دابەش بكرێت.

دكتۆر كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا دەرماڵەی 3 مانگی خوێندكارانمان دابەش كرد، بڕیارە وەجبەیەكی دیكەی دەرماڵە لە نزیكترین كاتدا دابەش بكرێتەوە، وەزارەتی داراییش دیاری دەكات ئەمجارە دەرماڵەی چەند مانگیان بەسەردا دابەش دەكرێت.

وتیشی، “سەرجەم ڕێكارەكانی دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران تەواوكراوە و بەلیست پێشكەشی وەزارەتی دارایی كراوە”.

باسی لەوەشكرد، بە بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خوێندكاران دەرماڵەی چەند مانگی ساڵی ڕابردوویان ماوە پێیان دەدرێت و هیچ مانگێكیان نافەوتێت.

جەختیشی كردەوە، بڕیاری دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران دەرچووە و لە ئایندەیەكی نزیكدا وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەرجی دەكات و دابەش دەكرێت.

ئەنجومەنی وەزیران هەفتەی رۆژێکی دیاریکرد بۆ وەرگرتنی سکاڵای هاووڵاتیان
پێشت ئەنجومەنی وەزیران هەفتەی رۆژێکی دیاریکرد بۆ وەرگرتنی سکاڵای هاووڵاتیان
بڕی ئەو پارەیەی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەینێرێت ئاشكراكرا
دواتر بڕی ئەو پارەیەی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەینێرێت ئاشكراكرا
ەیوەندیدار