کرمێکی زیندوو لە مێشکی ژنێک دەرهێنرا



دۆزینەوەیەکی پزیشکی دکتۆرەکانی کۆمەڵگەیەکی پزیشکی توشی سەرسوڕمانکرد کاتێک دکتۆرە هاری بریا باندی پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمارەکان لە نەخۆشخانەی کانبێرا کرمێکی زیندوی شێوە بازنەیی بە درێژی هەشت سانتیمەتر لە مێشکی ژنێکی تەمەن ٦٤ ساڵدا دۆزییەوە.

دوای ئەوەی ئەو ژنە بەتەمەنە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی نیو ساوس وێڵزەوە بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە و لەدەستدانی زاکیرەی بۆ ماوەی ساڵێک و چەندین نەخۆشی لە لەشیدا دەبێت بۆ نەخۆشخانەی کانبێرا دەگوازرێتەوە.

پزیشکەکان پێشنیاری پشکنینی تیشکی دەکەن و دوای ئەنجامدانی دەردەکەوێت دۆخی مێشکی ئەو ژنە گرفتی هەیە و پێویستە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەم حاڵەتە بەیەکەم حاڵەتی لەمجۆرە دادەنرێت و پێشتر تۆمار نەکراوە، چونکە ئەو جۆرە کرمە کە شێوەی خڕە و “Ophidascaris robertsi” دەناسرێت و جۆرێکی زانراوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی توشی مارەکان دەبێت و ئەمە یەکەمجارە لەسەر ئاستی جیهان مرۆڤێک بەهۆی ئەو جۆرە کرمەوە توشی نەخۆشی ببێت و باری تەندروستی تێکبچێت.

هاوکات، دکتۆرەکان هۆکاری توشبوونی ژنەکەیان بە مشەخۆرەکە خستەڕوو، چونکە ئەو ژنە لەناوچەیەک خەریکی گژوگیا کۆکردنەوەبووە کە بە نیشتیمان و شوێنی مارەکان ناسراوە بۆیە دکتۆرەکان هۆشداری دەدەن هەتا مرۆڤەکان بەشێوەیەکی دروست خۆیان لەگەڵ سروشت و تێکەڵی لەگەڵیدا بگونجێنن، بەتایبەتی بۆ بەدووربوون لەو نەخۆشیانەی کە لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵەکاندا دەگوازرێنەوە.

لینکید-ئین سیخوڕی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئاسانکردووە
پێشت لینکید-ئین سیخوڕی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئاسانکردووە
چ چارەنووسێك چاوەڕێی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات؟
دواتر چ چارەنووسێك چاوەڕێی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات؟
پەیوەندیدار