چ چارەنووسێك چاوەڕێی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات؟



ئەو وادەیەی کە ئێران بۆ چەکداماڵینی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دایناوە بەرەو کۆتایی دەچێت و دوورخستنەوەشیان لە ناوچە سنوورییەکان دیارترینی ڕێگەچارە پێشنیازکراوەکانە.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ڕاپۆرتێکی بە ناونیشانی “ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە عێراق ڕووبەڕووی چارەنووسێکی ناڕوون دەبێتەوە” بڵاوکردەوە و تێیدا باسی لە هەڕەشەکانی ئێران و ڕێگەچارەکانی دۆسیەی پارتەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان کردووە.

ڕۆژی دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە لەوەی دەبێت عێراق و هەرێمی کوردستان پابەندبن بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە ئەمنییەی سەبارەت بە پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان واژویان کردووە و ڕۆژی 19ی ئەیلولی داهاتوو دوا وادەیە بۆ چەکداماڵینی ئەو هێزانە.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری بەرپرسێکی نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە بڵاویکردەوە کە دۆسیەکە بە “سفرکردنەوە”ی بارەگا سەربازییەکانی ئەو پارتانە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت، بێ ئەوەی ئەو شوێنە ئاشکرا بکات کە پێدەچیت پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی بۆ بگوازرێنەوە.

بەڵام ئەوەشی خستەڕوو کە گواستنەوەیان بۆ ڕۆژئاوای عیراق یەکێكە لە بژاردەکان.

بە بۆچوونی ژمارەیەك سیاسەتمەداری کورد کە بۆ ڕۆژنامەکە قسەیان کردووە، عێراق جگە لە گواستنەوەی ئەو هێزانە بۆ قووڵایی هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەیان لە ناوچە سنوورییەکان، ڕێگەچارەی دیکەی ئەوتۆی لەبەردەستدا نییە و هەرێمی کوردستانیش لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو گریمانەیە دەکات.

هەرچەندە چەند سەرچاوەیەك باسیان لەوە کردووە کە بارەگای پارتەکانی ڕۆژهەڵات بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق دەگوازرێنەوە، بەڵام سەرکردەکانی ڕۆژهەڵات ئەو پێشنیازە بە تەواوی ڕەت دەکەنەوە.

کرمێکی زیندوو لە مێشکی ژنێک دەرهێنرا
پێشت کرمێکی زیندوو لە مێشکی ژنێک دەرهێنرا
عێراق كرێی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرای دیاریكرد
دواتر عێراق كرێی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرای دیاریكرد
ەیوەندیدار