“سودانی بەڵێنەكانی لە ڕێككەوتنی سیاسی و پێكهێنانی حكومەت جێبەجێ‌ نەكرد”



چاودێرێكی سیاسیی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، کە تەمەنی گریمانەیی حکومەت ٣ ساڵە، بەپێی مەنهەجی حکومەت و ڕێککەوتنی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و دەشڵێت: “سودانی تا ئێستا نەیانتوانیوە مەرجەکانی ڕێککەوتنە حکومی و سیاسییەکە جێبەجێ‌ بكات”.

نەوال موسەوی، چاودێری سیاسیی عێراقی بۆ ماڵپەڕی (الجریدە) ڕایگەیاندووە، سودانی خۆی پابەند کرد بە وادەی دیاریکراو، کە زۆرترین سنووری کاتی دیاریکرابوو کە ٦ مانگ بوو، بەڵام تا ئێستا دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٩ مانگ، هیچ یەکێک لە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە بەدی نەهاتووە جگە لەوەی، کە پێی دەوترا پڕۆسەی هەڵبژاردن، کە تێیدا پۆستەکان دابەشکرابوون.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێکارەکانی پەیوەست بە دانانی ئەولەویەتەکان، لەوانە پەسەندکردنی لێبوردنی گشتی بۆ كوتلە سوننەکان و دەرکردنی یاسای نەوت و گاز، تا ئێستا هەڵپەسێردراون و ئەو لێکتێگەیشتنانەی تێیدا بوون دەستکەوتی کاریگەریان بەرهەم نەهێنا.

دەشڵێت: “فشارە ناوچەیی و دەرەکییەکان وەک یاریزانێکی سەرەکی ماونەتەوە، بۆیە لەم قۆناغە سەخت و پڕ لە گێژاوەدا هیچ توانایەک بۆ هێزە سیاسییەکان نییە، کە پارێزبەندی لە سەر سودانی هەڵبگرن، بەتایبەتی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ حکومەت بە بەراورد بە پشتیوانی ناوخۆیی زۆرە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دۆخە ڕەنگە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت ئەگەر ڕێککەوتنی یەکلاکردنەوەی ناوچەیی لە نێوان ئێران و سعودیە لە لایەک و لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە لایەکی ترەوە شکستی هێنا، چونكە ئاڵنگاری ناوچەیی كاریگەری گەورەترە لە هەموو ناوخۆییەکان.

دەست بەسەر 7 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت
پێشت دەست بەسەر 7 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت
بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بۆ دوو سەبەتە زیاد دەكرێت
دواتر بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بۆ دوو سەبەتە زیاد دەكرێت
ەیوەندیدار