دوای سلێمانی، لە ناوچەیەكی دیكەی هەرێم سكچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەوە



دوابەدوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سكچوون و ڕشانەوە لە سلێمانی و هۆشداری تەندروستی سلێمانی لەو بارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان، کە چەند ڕۆژێکە پەتای سکچوون زیادی کردووە و لە یەك ڕۆژدا ٣٥ تووشبوو تۆمار کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، هۆشداری دەدەینە هاوڵاتیان، کە چەند ڕۆژێکە حاڵەتەکانی سکچوون لە ناوچەکەدا زیادی کردووە، لە دوێنێوە ٣٥ کەسی نوێ تووش بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەرچی حاڵەتەکان خۆشبەختانە توند نین و لە ژێر کۆنتڕۆڵدان، هاوکات تیمەکانی تەندرووستیی سەرقاڵی پشکنینی تایبەتن بۆ زیاتر دڵنیابوونەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی بگرنە بەر، بە تایبەتی لە گرتنەبەری پاکوخاوێنی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی و شیاویی ئاوی خواردنەوەیان. داواکارین هاووڵاتییان دوور بکەونەوە لە خواردنێک، کە سەری دانەپۆشرا بێت یان لە ژینگەیەکی پیسدا بێت، هەروەها پێویستە هاونیشتیمانیان هەمیشە دەستەکانیان بە باشی بشۆن.

تەندروستی گەرمیان داواش دەكات، لە کاتی بوونی حاڵەتی نەخۆشیی سکچووندا، ڕێنماییە پزیشکییەکان بە باشیی جێبەجێ بکەن و لە ئەگەری توندبوون و بەردەوامیی نەخۆشییەکەدا سەردانی نەخۆشخانە بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

 

كاتی كۆتایی هاتنی گەرما و دەستپێكردنی باران ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی كۆتایی هاتنی گەرما و دەستپێكردنی باران ڕاگەیەنرا
١٠ کەس دادەمەزرێت، پێنج هەزار کەس داوای فۆرمی دامەزراندنی کردووە
دواتر ١٠ کەس دادەمەزرێت، پێنج هەزار کەس داوای فۆرمی دامەزراندنی کردووە
ەیوەندیدار