١٠ کەس دادەمەزرێت، پێنج هەزار کەس داوای فۆرمی دامەزراندنی کردووە



ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەربارەی دابەشکردنی فۆڕمی دامەزراندن ڕایەگەیاند، ئەم دامەزراندنە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سلێمانییە و تەنها ١٠ کەسمان پێویستە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دامەزراندنەکە پسپۆڕییەکانی هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بۆ ناونیشانی IT ، ژمێریاری، کارگێری، یاسایی، ئەندازیاری میکانیک، توێژەری کۆمەڵایەتی، زمانی ئینگلیزی، هەروەها دەرچووانی ( ئامادەیی ، ناوەندی، سەرەتایی) بۆ پیشەی شۆفێری دەگرێتەوە.

سەبارەت بە قەرەباڵغی و ژمارەی زۆری دەرچووانی زانکۆ کە هەوڵی وەرگرتنی فۆرمەکە دەدەن وتی: ” لەبەرئەوەی ماوەی چەند ساڵێکە دامەزراندن نەبووەم ژمارەیەکی زۆر لە خوێنکار هاتوون بۆ وەرگرتنی فۆرمەکە، وێڕای ئەوەی پسپۆڕییەکانیان جیاوازە و بۆ پۆستەکانی ئێمە گونجاو نین، ئەمەش هۆکاری ئەو قەرەباڵغییە زۆرەیە کە دروستبووە.”

ئاریان ئەحمەد، باسی لەوەشکرد: ” ئێمە داماننابوو کە ڕۆژی یەکەم نزیکەی ٥٠٠ فۆڕم دابەشبکەین کە پێشبڕکێەکە بۆ هەر پۆستێک ٥٠ کەس بێت بە پێی خاڵبەندی، بەڵام ژمارەیەکی زۆری دەرچووانی زانکۆ داوای فۆرمیان کرد، نزیکەی ٥ هەزار کەس کۆبوبوەوە بۆیە فۆڕمەکانمان بۆ هەزار زیاد کرد.”

سەبارەت بە فۆرمی ئۆنلاین وتی: “ئەزموونی ساڵانی ڕابردوومان هەیە لەگەڵ فۆرمی ئۆنلاین، خەڵک هەبووە لە وڵاتانی ئەوروپاوە داواکاری بۆ دامەزراندن پێشکەشکردووە، لە کاتێکدا ئێمە بۆ سنووری سلێمانی خەڵکمان پێویستبووە، یاخود زۆربەی ئەوانەی فۆرمەکانیان پڕ کردووەتەوە ئەو پسپۆڕییە نەبوون کە ئێمە داوامان کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕاشیەگەیاند، کاتی هاتنەوەی ناوەکان دیار نیە، لیژنەی پێداچوونەوە لە هەولێر پێکدەهێندرێت، جارێکی دیکە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێتەوە پاشان ناوە وەرگیراوەکان بڵاودەکرێتەوە.

دوای سلێمانی، لە ناوچەیەكی دیكەی هەرێم سكچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەوە
پێشت دوای سلێمانی، لە ناوچەیەكی دیكەی هەرێم سكچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەوە
لە یەكەم ناوچەی كوردستان مامەڵەكردن بە دۆلار قەدەغە كرا
دواتر لە یەكەم ناوچەی كوردستان مامەڵەكردن بە دۆلار قەدەغە كرا
ەیوەندیدار