كاتی كۆتایی هاتنی گەرما و دەستپێكردنی باران ڕاگەیەنرا



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و سبەینێ‌ و دوو سبەی ئەگەری باران بارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێم و بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەكان هەیە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له سبەی سێ شەممەوه بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کاریگەری تۆپەڵە هەوا فێنکەکەی دەریای ناوەڕاست دەستپێدەکات، پلەکانی گەرمی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دادەبەزێت بە شێوەیەک لە ناوچه کوێستانییەکان دەگاتە نزیكەی 35 پلەی سەدی.

ڕاشیگەیاند، له ناوچه شاخاوییە کوێستانییە بەرزەکان ناوبەناو ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە لە هەردوو ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە.

وتیشی، “لە ناوچه دەشتاییەکانی ناوەڕاست و باشووری گەرمیانیش پلەکانی گەرمی بۆ نێوان ( 39° تا 40° پله ) دادەبەزێت و هەندێك کات ئاسمان کەمێك تا نیمچەهەور دەبێت”.

ئەو شارەزایەی كەشناسی پێی وایە، “زۆرترین کاریگەری تۆپەڵە هەوا فێنکەکە ڕۆژی چوار شەممە دەبێت و له ڕۆژی هەینییەوە دیسان پلەکانی گەرمی چەند پلەیەکی کەم بەرز دەبنەوە و گەرمایەکی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە، کە تەنها چەند کاتژمێرێکی کەمی نیوەڕوان کاریگەری دەبێت، کاتەکانی شەو فێنک دەبێت”.

 

توركیا دواین زانیاری لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات
پێشت توركیا دواین زانیاری لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات
دوای سلێمانی، لە ناوچەیەكی دیكەی هەرێم سكچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەوە
دواتر دوای سلێمانی، لە ناوچەیەكی دیكەی هەرێم سكچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەوە
ەیوەندیدار