کچێکی کورد ڕابەرایەتی گەشتێکی بۆشایی ئاسمانی کرد



دوای ئەنجامدانی گەشتەکەی بۆ بۆشایی ئاسمان یاسامەین موقبیلی لە بۆشایی ئاسمان دەرکەوت. یاسەمین موقبیلی بەڕەچەڵەک کوردە و باوکی خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

ئەو کەشتییەی کە یاسەمین و هاوکارەکانی گەشتەکەیان پێ کردووە لە کاتژمێر نۆ و ٥٨ خولەکی بەیانیدا دەرگاکەی بەڕووی بۆشایی ئاماندا کرایەوە و ئاسمانەوانەکان توانییان بۆشایی ئاسمان ببینن و یەکەمجار سەرۆکی تیمەکە “یاسەمین موقبیلی” دێتە دەرەوە و دواتر هەریەکە لە ئاسمانەوانەکانی دیکە کە خەڵکی وڵاتانی جیاوازن دێنە دەرەوە. یاسمین یەکێکە لەو چوار کەشتیوانە و سەرپەرشتیار و فەرماندەی گەشتەکەیە، سێ کەشتیوانەکەی دیکەش خەڵکی ژاپۆن، رووسیا و دانیمارکن و بڕیاریشە گەشتەکەیان زیاتر لە شەش مانگ بخایەنێت.

یاسەمین لەبارەی ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانییەوە لەرێگەی ناوەندی ناسای نێودەوڵەتییەوە دەڵێت، “ئەمە بابەتێکە پەیوەندی بە مرۆڤەکانەوە هەیە و مرۆڤەکان هەمیشە ویستویانە ئە سنورانە تێپەڕێنن و بزانن لە پشتیانەوە چی دەگوزەرێت.

لە گەشتەکەیدا یاسەمین ڕابەرایەتی تیمی حەوتی تایبەت بە دەزگای ناسای نێودەوڵەتی دەکات. یاسەمین ئاماژە بەوەدەکات لە شاری نۆهایمی ئەڵمانیا لەدایک بووە و دایک و باوکی لەکاتی هەڵگیرسانی شۆڕشدا ئێرانیان جێهێشتووە و ڕویان لە ئەوروپا کردووە و لەوێشەوە چوونەتە ئەمریکا و یاسەمین لە ناوچەی لۆنگ ئایلەندی نیو یۆرک گەورەبووە.

باس لەوەدەکات، هەر لەمنداڵییەوە حەزی لەوەرزش بووە چونکە هۆکارێکی گرنگە هەتا لە کارو چالاکییەکانتدا بەرەو پێشەوەت ببات و سەرکەوتووبی، دەشلێت، هەر لەوکاتەی لە قۆناغی ناوەندیدا بووە خەونی ئەوە بووە ببێتە گەردونناس و هەمیشە حەزم بە زانستی فیزیا کردووە و حەزم کردووە بزانم گەردوون چۆن هەڵدەسوڕێت بۆیە بەردەامبووم و پەیمانگای ماساشوستسم بۆ تەکنەلۆجیا تەواوکرد و بەشی ئەندازەی گەردوونم لەوێ تەواوکرد و دواتر پەیوەندیم بە تیمە ئاسمانییەکانەوە کرد و وەک یەکێکە لە ئاسمانەوانەکان تۆمارکرام.

بۆبینینی ڤیدیۆکە و ساتی گەیشتنی تیمەکە کلیک لێرە بکە

ئێران و چین ڕێککەتننامەیەکی ئابوری گرنگیان واژۆ کرد
پێشت ئێران و چین ڕێککەتننامەیەکی ئابوری گرنگیان واژۆ کرد
قاوە تەنها بۆ خواردن نیە، بۆ بەهێزکردنی کۆنکریتیش بەکاردەهێندرێت
دواتر قاوە تەنها بۆ خواردن نیە، بۆ بەهێزکردنی کۆنکریتیش بەکاردەهێندرێت
ەیوەندیدار