ئێران و چین ڕێککەتننامەیەکی ئابوری گرنگیان واژۆ کرد



بەڕیوەبەری جێبەجێکاری فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە وڵاتی ئێران ڕایگەیاند هەریەکە لە چین و ئێران رێککەوتون لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەکی ئابوری گرنگ لە نێوانیاندا کە جەخت لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نەوتی بەبڕی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات و ڕێککەوتنەکەش لەپێناو فراوانکردنی بەشی دووەمی فڕۆکەخانەکە کراوە.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەشی دووەمی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی پێکدێت لە دروستکردنی باڵەخانەیەکی نوێ لەسەر ڕووبەری ٤١٠ هەزار مەتر چوارگۆشە لەگەڵ دروستکردنی فڕۆکەخانەیەکی دیکە لە باشوری فڕۆکەخانەکە بە هەموو پێداویستییەکانییەوە.

لایخۆیەوە بەرپرسێکی ئێرانی باسی لەوەکرد ئەوان گەشبنن و چاوەڕون دەکەن لەم مانگەدا ڕێککەوتننامەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕی ئەو پارەیەش کە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە خەمڵێندراوە نزیکی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆیە و کە زیاترە لە سێ ملیار دۆلار.

پێشینەی تاوانیان هەیە و جارێکی دیکە دەستگیرکران
پێشت پێشینەی تاوانیان هەیە و جارێکی دیکە دەستگیرکران
کچێکی کورد ڕابەرایەتی گەشتێکی بۆشایی ئاسمانی کرد
دواتر کچێکی کورد ڕابەرایەتی گەشتێکی بۆشایی ئاسمانی کرد
ەیوەندیدار