ڕێكارێكی نوێ‌ بۆ پێدانی دۆلاری 132 هەزاری بە هاووڵاتیان دەركرا



 

پەرلەەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ڕێكارێكی نوێی بانكی ناوەندی بۆ پێدانی دۆلار بە 132 هەزار بە خوێندكارانی دەرەوەی وڵات ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، فۆڕمێك پڕدەكەنەوە و ڕەزامەندی كونسوڵخانەی عێراق وەردەگرن و دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێ‌ دەدرێت.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر داوای ژمارەیەک لەو خوێندکارانەی لەدەرەوەی وڵات ئەخوێنن و پێویستیان بە دەستکەوتنی دۆلارە بە نرخی فەرمی بۆ ڕایی کردنی خەرجی و تێچووی خوێندنەکەیان، ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٣/٨/٢٧ پەیوەندیمان کرد بە بانکی ناوەندی عێراق.

سەبارەت بە وەڵامی بانكی ناوەندی، وتی، “بانكەكە پێیی ڕاگەیاندوون، كە هەموو ئەو خوێندکارانە بۆ دەستخستنی دۆلار پێویستە داواکارییەکانیان بەپێی ئەم فۆڕمە لەگەڵ پشتگیری ئەو زانکۆیەی لێی ئەخوێنن و پشتڕاستکرابێتەوە لەلایەن سەفارەت یان كونسوڵخانەی عێراق لەو وڵاتە”.

ئاشكراشی كرد، دواتر فۆڕمەكە و پشتگیرییەكە پێشکەش بکەن بە یەکێک لە بانکە ڕێگەپێدراوەکان یان لقەکانی کۆمپانیا جیهانییەکانی ئاڵوگۆڕی دارایی وەک (یوسترن یونین و مونی گرام ) لە عێراق، دوای وردبینی کردنی دیکۆمێنتەکان دەتوانن بە نرخی فەرمی دۆلار دەستبخەن”.

زانکۆی سلێمانی فەرمانی زانکۆیی وەرگرتن لە خوێندنی باڵای ڕاگەیاند
پێشت زانکۆی سلێمانی فەرمانی زانکۆیی وەرگرتن لە خوێندنی باڵای ڕاگەیاند
لێخۆشبوون بۆ بەشێک لە قەرزەکانی هاووڵاتیان دەرچوو
دواتر لێخۆشبوون بۆ بەشێک لە قەرزەکانی هاووڵاتیان دەرچوو
ەیوەندیدار