تورکیا شەش مەرجی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم داناوە



ئەندامێکی پارتی لە لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرای دەکات کە تورکیا شەش مەرجی هەبووە بۆ رێگەدان بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوك لە ڕێی بەندەری جەیهانەوە.

سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، شاندی تورکیا شەش مەرجی سەرەکی هەبوو بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕیی بەندەری جەیهانەوە، بە تایبەتیش دوای بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی لە پاریس کە سزای یەك ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری بەسەر تورکیادا سەپاند.

ڕوونیشیکردەوە کە لە نێو مەرجەکانی تورکیادا هاتووە، نرخی گواستنەوەی هەر بەرمیلێك بە 13 دۆلار هەژمار بکرێت، لەگەڵ کشاندنەوەی سکاڵایەکی کە عێراق بە هۆی هەناردەکردنی نەوتی لە ساڵانی نێوان 2018-2020 لەسەر تورکیای تۆمار کردووە.

پەرلەمانتارەکەی پارتی ڕاشیگەیاند، تورکیا داوای کردووە لە بەرامبەر بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوتدا بڕی 7 دۆلار بە کۆمپانیایەکی تورکی بدرێت و داوای شایستەی دارایی خۆشی کردووە لەو ڕێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ئیمزای کردووە.

سەباح سوبحی لەو بڕوایەشدابوو کە دابەزینی بەهای دراوی تورکی و خراپی دۆخی ئابووری وڵاتەکە گوشار لەسەر تورکیا دروست بکەن بۆ ئەوەی سازش لە داواکارییەکانی بکات.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە میدیای بیانیشدا بلاوکراونەتەوە لێخۆشبوون لەو ملیار و 400 ملیۆن دۆلارەی دادگای پاریس بەسەر تورکیای سەپاندووە، مەرجێکی دیکەی شاندەکەی ئەو وڵاتە بووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە شاندە تورکییەکە لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر داوای کردووە هەرێمی کوردستان پارەی سزاکە بدات.

کۆنترین قورئان لە ئەفریقای باشوور، گەلێکی پەروەردە کرد
پێشت کۆنترین قورئان لە ئەفریقای باشوور، گەلێکی پەروەردە کرد
هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی بە 20 سەربازەوە تێکشکا
دواتر هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی بە 20 سەربازەوە تێکشکا
ەیوەندیدار