ڕۆژئاوا بەرامبەر بە فراوانبوونی بریکس: لە نێوان ترس و بێباکیدا ماوەتەوە



وڵاتانانی بریکس، کەپێکهاتوون لە بەڕازیل، ڕووسیا، هیندستان، چین و باشووری ئەفریقا، بەنیازن لە سەرەتای ساڵی داهاتوو شەش وڵاتی نوێ کە لە نێویاندا سێ وڵاتی عەرەبی هەیە بخەنە نێو بلۆکەکەیانەوە.

ڕۆژئاوا لە نێوان ئەو کەسانەدایە کە لە پەرەسەندنی کاریگەریی ئەو گروپە دەترسن و ئەوانەی هەوڵی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دەدەن.

ڕەنگە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلانەکانی گروپی بریکس وەک هەڕەشەیەکی جددی نەبینێت، ڕەنگە واشنتۆن بۆ فراوانکردنی پلان بۆ داڕێژراوی گروپەکە بۆ ئەوەی ئێران، سعودیە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، میسر، ئەسیوپیا و ئەرجەنتین لەخۆبگرێت تەنها بینەرێک بێت و  بەشێک بێت لە ستراتیژی سیاسی ئەمریکا.

جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە گرووپی بریکس ڕکابەری جیۆپۆلەتیکی ئەمریکا نییە، وتی “ئەمە کۆمەڵە وڵاتێکی هەمەچەشنەن کە بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر پرسە گرنگەکان”.

هەروەها ڕوونە کە کۆشکی سپی هەوڵ دەدات بارودۆخەکان هێور بکاتەوە و بە دەنگی بەرز دەستپێشخەری فراوانکردنی بریکس ئیدانە نەکات و وەک هێرشێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر پێگەی ئەمریکا وەک وەستای جیهان سەیری نەکات، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانی “لە ئاستی دوو قۆڵی و هەرێمی و فرە قۆڵی”. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بڕوای بەوە هەیە کە هەموو وڵاتێک ئازادە لە هەڵبژاردنی هاوبەشەکانی کە هاوکاری لەگەڵدا بکات.

واشنتۆن پێی باشە لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەرنجی لەسەر هەژدەهەمین کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی بیست وڵات لە نیودەلهی بێت.

پێنج وڵاتی بریکس لەوێ نوێنەرایەتیان دەبێت، هەروەها ئەرجەنتین و سعودیە  ئەگەری بوون بە ئەندامی نوێی ئەو کۆمەڵەیەی هەیە، بەڵام نە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و نە میسر و نە ئەسیوپیا لە لوتکەی جی ٢٠ نوێنەرایەتییان نابێت و هەروەها دوژمنی سوێندخواردووی ئەمریکاش ئێران هیچ نوێنەرێکی نابێت.

کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتانی ڕۆژئاوا هیوادارن لە کۆبوونەوەی نیودەلهی “ئەنجامی بەهێز” بەدەستبهێنن، بۆ ئەوەی ڕۆڵی گروپێکی نوێ لەجیهاندا سەرهەڵبدات.

گرووپی بریکس تەنها هاوپەیمانییەکی ئابوورییە، یان لەوە زیاترە؟

زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی نزیکە بە ئاشکرا لە ناوەندی دەسەڵاتی نوێی پۆتانسێلی گروپی بریکس دا دوودڵن. تەنها چەند دەزگایەکی میدیایی ڕەخنەی خۆیان دەهێڵنەوە و ڕەنگە ئەو شتانە دەرببڕن کە ڕەنگە زۆرێک لە حکومەتەکان لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە بیریان لێبکەنەوە.

ڕۆژنامەی ئافتنپۆستنی نەرویجی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە کە بریکس “بۆتە یانەیەکی جیهانی سەرکردە تاکڕەو و کۆنەپەرستانەکان، کە چین و ڕووسیا لە سەرۆکایەتیدایە”. ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، خەڵکی ئەو وڵاتانە شایەنی باشترن.

یەکێتی ئەوروپا ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی گەورە دەبێتەوە

جێگای سەرسوڕمانە، ڕاینهارد پوتیکۆفەر، ئەندامی بایربۆک (پارتی سەوز)، بەڕاشکاوی باسی لە ئەنجامی لوتکەی بریکس لە باشووری ئەفریقا کرد.

ڕاینهارد وتی”لوتکەی بریکس ڕاستییە مێژووییەکانی تۆمارکرد، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی قورسایی نێودەوڵەتیی بریکس، تەنانەت ئەگەر جیاوازییەکی گرنگ لەنێوان ئەندامەکانیشدا هەبێت، لەڕێگەی پرۆسەی گەورەکردنەوە، سیمای بریکسیش دەگۆڕێت و باڵادەستی چین زیاد دەکات “.

ڕاینهارد پوتیکۆفەر دان بە ڕەوایەتی ئەو بۆچوونەدا دەنێت کە گرووپی بریکس گرووپێکی یەکسان نییە، ئەمەش لە هەڵوێستی خۆیدا بەرامبەر بە شەڕی دەستدرێژیی ڕووسیا لە ئۆکرانیادا ڕەنگ دەداتەوە، بەڵام ئەندامەکانی لە هەڵوێستی “دژە ڕۆژئاوایی” خۆیاندا یەکگرتوو دەرکەوتن.

ئەو سیاسەتمەدارەی پەرلەمانی ئەوروپا هۆشداری دەدات لەوەی ئێستا یەکێتی ئەوروپا ڕووبەڕووی تەحەددایەکی گەورە بووەتەوە و دەڵێت: “کاتێکی زۆرمان پێناچێت بیسەلمێنین کە ئەوروپا دەیەوێت ببێتە هاوبەشێکی متمانەپێکراو و دادپەروەرانە بۆ وڵاتانی هەژار و تازەپێگەیشتو. ئەگەر ئەوە سەرنەگرێت، ئەوا دەکرێت بریکس ببێت”. پەناگەیەک بۆ زۆرێک لەو وڵاتانە”.

دیندار زێباری: هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی بۆی نییە دەستوەردان لە کاروباری دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا بکات
پێشت دیندار زێباری: هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی بۆی نییە دەستوەردان لە کاروباری دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا بکات
بانكی ناوەندی وڵاتێك بڕیاری پێدانی مووچەی بە دۆلار ڕاگەیاند
دواتر بانكی ناوەندی وڵاتێك بڕیاری پێدانی مووچەی بە دۆلار ڕاگەیاند
ەیوەندیدار