بانكی ناوەندی وڵاتێك بڕیاری پێدانی مووچەی بە دۆلار ڕاگەیاند



پارێزگاری بانکی ناوەندی لوبنان ڕایدەگەیەنێت، مووچەی کارمەندانی کەرتی گشتی لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بە دۆلار دابەش دەکەن و یەک دۆلاریش بەرامبەر بە نزیکەی ٨٦ هەزار لیرەیە.

ماوەی چوار ساڵە وڵاتی لوبنان بە قەیرانێکی داراییدا تێدەپەڕێت و بەهای دراوەکەی بەرامبەر بە دۆلاری دابەزیوە و بۆتە هۆی داڕمانی کەرتی دارایی و بانکی، کە بە یەکێک لە پایە و پایە گرنگەکانی ئابووری وڵات دادەنرا.

وەسیم مەنسوری، پارێزگاری بانکی ناوەندی لوبنان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، پاراستنی سەقامگیری دراو لە وڵاتەکەدا لە کارە گرنگەکانە و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بە هاوکاری حکومەت و پەرلەمانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا باری ئابووری وڵاتەکە لە دۆخێکدایە، کە ناتوانێت قەرزی دەرەکی وەربگرن و بانکەکە بەرپرس نییە لە ئەگەری وەرگرتنی هەر قەرزێکی دەرەکی.

باسی لەوەشکرد، بە پێدانی قەرز بە حکومەت بە دۆلار یاخود لیرە یان چاپکردنی دراوی ناوخۆیی وڵاتەکە کەمی بودجە چارەسەر ناکرێت.

ڕۆژئاوا بەرامبەر بە فراوانبوونی بریکس: لە نێوان ترس و بێباکیدا ماوەتەوە
پێشت ڕۆژئاوا بەرامبەر بە فراوانبوونی بریکس: لە نێوان ترس و بێباکیدا ماوەتەوە
لە بەهێزترین وڵاتانای جیهاندا عێراق پلەی 45 ەمینی گرتووە
دواتر لە بەهێزترین وڵاتانای جیهاندا عێراق پلەی 45 ەمینی گرتووە
ەیوەندیدار