عێراق لە ڕیزبەندی کۆتایی وڵاتانی جیهاندایە بۆ کوالیتی سیستمی تەندروستی



پێوەرەکانی چاودێری تەندروستی ساڵی ٢٠٢٣ی گۆڤاری CEOWORLD Health Care Index، هەڵسەنگاندنی بۆ سیستمی تەندروستی گشتی ١١٠ وڵات کردووە.

بەگوێرەی هەڵسەنگاندەکانی ئەو گۆڤارە عێراق لە پلەی ٧٩ هەمینی وڵاتانی جیهان و پلەی ١١ی وڵاتانی عەرەبیدایە، لە کۆی ئەو وڵاتانەی باشترین سیستمی چاودێریی تەندروستییان هەیە.

پێوەرەکانی چاودێری تەندروستی شیکارییەکە بۆ چۆنییەتی و گونجاوی گشتی سیستەمی چاودێری تەندروستی وڵاتان، لەوانەش ژێرخانی چاودێری تەندروستی وەک گونجاوی بینای نەخۆشخانەکان، سیستمی بەڕێوەبردن و ئەو ئامێرانەی لە نەخۆشخانەکەدایە.

لێهاتوویی و کارامەیی پیشەییەکانی چاودێری تەندروستی (پزیشکان، ستافی پەرستاری، و کارمەندانی تەندروستی)، هەروەها تێچووی هەر تاکێک، بەردەستبوونی دەرمانی کوالیتی و ئامادەیی حکومەت.

هەروەها هۆکارەکانی دیکە لەبەرچاو دەگرێت لەوانە، ژینگەیی، دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاک، پاکوخاوێنی و ئامادەیی حکومەت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر مەترسییەکانی وەک بەکارهێنانی تووتن و قەڵەوی.

ئەم پێوەرانە لەسەر سیستمی تەندروستیی ١١٠ وڵاتی جیهان هەڵسەنگاندنەکانی ئەنجامداوە و لەو ژمارەیە عێراق لە پلەی ٧٩ هەمین وڵاتیاندایە، لەسەر ئاستی جیهان تایوان لە پلەی یەکەم و لە وڵاتانی عەرەبیشدا ئیمارات پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.

سەبارەت بە وڵاتانی ئەوروپا، سوید لە پلەی یەکەمی وڵاتانی ئەوروپی و پلەی پێنجەمی وڵاتانی جیهاندایە، ئەڵمانیا لە پەلی چوارهەمی وڵاتانی ئەوروپی و پلەی هەشتەمی وڵاتانی جیهاندایە.

سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا
پێشت سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا
عێراق کاریگەری لەسەر ئابوری جیهان هەیە
دواتر عێراق کاریگەری لەسەر ئابوری جیهان هەیە
ەیوەندیدار