سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا



سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چەنگ- قوفڵ لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەش نۆیەم سەربازی تورکیایە لەم مانگەدا بکوژرێت.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ شەممە لە پەیامێکدا لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی X (پێشتر تویتەر) ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چنگ- قوفڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک سەربازێکیان بەناوی ( ئەرکان سەلجوق) بە سەختی برینداربووە و دواتر بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

هاوکات رۆژی پێنجشەممە سوپای تورکیا ڕایگەیاند ھەشتەم سەربازی سوپای تورکیا  لە ئۆپراسیۆنی چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.

سوپای تورکیا لە رۆژی ١٧نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ ئۆپراسیۆنی چنگ- قوفڵی لە دژی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەلە لەناوچەکانی مەتینا و زاب و ئاڤاشین لەناو سنوری ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و تا ئێستاش شەڕی نێوانیان بەردەوامە.

زانیاری لەبارەی پشکی هەرێم بڵاوکرایەوە
پێشت زانیاری لەبارەی پشکی هەرێم بڵاوکرایەوە
عێراق لە ڕیزبەندی کۆتایی وڵاتانی جیهاندایە بۆ کوالیتی سیستمی تەندروستی
دواتر عێراق لە ڕیزبەندی کۆتایی وڵاتانی جیهاندایە بۆ کوالیتی سیستمی تەندروستی
ەیوەندیدار