ئەمریکا “خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جێناهێڵین”



جەنەراڵ مارک میلی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەجێناهێڵێت، چونکە بەیەخێکی گرنگی هەیە بۆ وڵاتەکەی.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا دۆست و هاوبەشی نزیکی لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و ئەم ناوچەیە لەچەندین بواردا ناوچەیەکی گرنگە بۆ حکومەتی ئەمریکا. وتیشی، پێموانییە ئەمریکا ناوچەکە بەجێ بهێڵێت و مانەوەی تێیدا هەتا چەند دەەیەیکی دیکە بەردەوام دەبیت.

باسی لەوەکرد، قەبارەی هێزەکانی ئەمریکا لەڕووی جۆری چەک و ژمارەی سەربازەکانەوە بەندە بەئاست و قەبارەی هەڕەشەکانەوە لەناوچەکانی خۆر هەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەم لێدوانانەی مارک میلی لەکاتێکدایە، حکومەتی ئەمریکا چەندینجار زەنگی ئاگادارکردنەوەی کشانەوەی سوپاکەی بۆ بەرپرسانی چەند ناوچەیەکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لێداوە و لەدوایین کاردانەوەشدا سوپای ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان کشایەوە و بەڕێوەبردنی وڵات و دەسەڵاتی بە بزوتنەوەی تاڵیبان سپارد.

داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی ئاشکرا کرا
پێشت داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی ئاشکرا کرا
دابەشکردنی یەکەکانی کەمدەرامەتان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت
دواتر دابەشکردنی یەکەکانی کەمدەرامەتان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت
ەیوەندیدار