داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی ئاشکرا کرا



ماڵپەری شەفافییەت داهاتی یەك هەفتەی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند کە زیاتر لە ٢١ ملیار دیناربووە.

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ تا ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ بڕی ٢١ ملیار و ٢٢٨ ملیۆن و ١٦٣ هەزار و ٨٠ دینار بووە، بە جۆرێك كە زیاتر لە ١٨ ملیار دیناری نەختینەیە و نزیكی یەك ملیار دینار بە شێوەی چەكە و یەك ملیار دیناریش مقاصەیە.

ماڵپەری شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیانە داهاتی یەك هەفتەی بڵاوکردووەتەوە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ١٨ ملیار و ٦٥٧ ملیۆن و ٢٧٦ هەزار و ٧٨٠ دیناری واتە ٨٨٪ی نەختینەیە و هەروەها یەك ملیار و ٥٣٠ ملیۆن و ٦٥٧ هەزار و ٦٢ دینار، واتە ٧٪ی بە شێوەی چەكە و بڕی یەك ملیار و ٤٠ ملیۆن و ٢٢٨ هەزار و ٦٨٠ دینار، واتە ٥٪ی مقاصەیە.

هاوکات، تۆی هاوڵاتی دەتوانیت ڕۆژانە سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەری شەفافییەتەوە بزانیت

وشکەساڵی هەڕەشە لە ناوچە گەشتیارییەکانی عێراق دەکات
پێشت وشکەساڵی هەڕەشە لە ناوچە گەشتیارییەکانی عێراق دەکات
ئەمریکا “خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جێناهێڵین”
دواتر ئەمریکا “خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جێناهێڵین”
ەیوەندیدار