دیاردەیەکی گەردوونی ڕوودەدات



لە کۆتاییەکانی مانگی ئابدا دیاردەیەکی گەردوونی ڕوودەدات کە هەتا ساڵی ٢٠٣٢ دووبارە نابێتەوە.

لەشەوی ٣٠ ئابدا ڕەنگی مانگ لە ئاسماندا بەڕەنگی شین دەردەکەوێت کە بە “مانگی شین” دەناسرێت، بەم شیوەیە لە هەمانمانگدا دانیشتوانی زەوی دووجار مانگ بە پڕی دەبینن.

جیاوازی نێوان دوو مانگی تەواوی پڕ دەکاتە ٢٩.٥٣ ڕۆژ و بەگوێرەی ڕۆژژمێرەکان لەماوەی ٢.٧١٥٤ ساڵدا دووجار مانگ بەپڕی لە هەمان مانگدا دەردەکەوێت و لە ساڵی ٢٠٢٣دا چوارجار مانگی پڕ یاخود سوپەر موون بینراوە کە دوانیان دەکەوێتە مانگی ئابەوە.

یەکەم مانگی دیادەی مانگی پڕ لە یەکەم ڕۆژی مانگی ئابدا دەرکەوت کە بە “مانگی باتفیش” ناودەبرا نزیکەی ٧.١٪ گەورەتر بوو لە قەبارەی ئاسایی خۆی و ١٥.٦٪ ڕووناکییەکەی لە رووناکی کاتەکانی دیکە زیاتر بوو.

دەستەواژەی سوپەر موون بەو مانیەدێت کە مانگ لە نزیکترین خاڵدایە لە زەوی ئەمەش وادەکات وا دەکات گەورەتر و ڕووناکتر لە مانگی ئاسای دەربکەوێت. مانگی شین لە قەبارەدا گەورەتر لە کاتەکانی دیکە دەردەکەوێت بەڵام رەنگە بەچاوی ئاسایی هەستی پێنەکەیت، ئەوەش لەکاتێکدایە گەرەترین و ڕووناکترین مانگی ساڵە و زۆری رووناکییەکەی هەستی پێ دەکرێت.

ئەو مافیایانەی بارمتەکانیان ئازاردەدا دەستگیرکران
پێشت ئەو مافیایانەی بارمتەکانیان ئازاردەدا دەستگیرکران
تەرمی کەسایەتییەکی سلێمانی کە فیشەک بەسەریەوەیە گەیەندرایە نەخۆشخانە
دواتر تەرمی کەسایەتییەکی سلێمانی کە فیشەک بەسەریەوەیە گەیەندرایە نەخۆشخانە
پەیوەندیدار