ئەو مافیایانەی بارمتەکانیان ئازاردەدا دەستگیرکران



کۆنسوڵی گشتی ئێران لە پاریزگای بەسرەی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چەندین بارمتە ئازاد دەکات کە لەنێویاندا هاوڵاتی عێراقی هەیە.

عەلی عابدی کۆنسوڵی گشتی ئێران لە شاری بەسرە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، لەڕێگەی بەدواداچوونیان بۆ کێشەکە بۆیان دەرکەوتووە کە دەزگا ئەمنییەکان بەهەوڵی چڕی شەو و ڕۆژ توانیویانە شوێنی شاردنەوەی ڕفێنەرەکان لە چیاکانی کوردستان بدۆزنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین مافیای مرۆڤ ڕفێن دەستگیرکراون و بەندکرا و بارمتە ئێرانی و عێراقییەکان لەژێر دەستیاندا ئازاد کرراون و لەنزیکترین کاتدا ڕادەستی خێزانەکانیان دەکرێنەوە.

دەستگیرکردنی مافیا مرۆڤ ڕفێنەکان لەکاتێکدایە، هەڵدەستان بە بردن و گرتنی هاوڵاتیانی ئێرانی و عێراقی و بەزنجیر دەیانبەستنەوە و گرتە ڤیدیۆییەکانیانیان بڵاو دەکردەوە و ئەشکەنجەیان دەدان و لەبەرامبەر ئازادکردنیاندا داوای پارە و قەرەبوویان دەکرد.

کڵۆپ مانەوەی محەمەد سەڵاحی لە لیڤەرپوڵ ڕاگەیاند
پێشت کڵۆپ مانەوەی محەمەد سەڵاحی لە لیڤەرپوڵ ڕاگەیاند
دیاردەیەکی گەردوونی ڕوودەدات
دواتر دیاردەیەکی گەردوونی ڕوودەدات
ەیوەندیدار