تەرمی کەسایەتییەکی سلێمانی کە فیشەک بەسەریەوەیە گەیەندرایە نەخۆشخانە



سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕایگەیاند، “ئاگادار کراینەوە لە بوونی بریندارێک لە ناوچەی سیتەکی سلێمانی، تیمەکانمان بریندارەکەیان گەیاندە نەخۆشخانەی شار کە شوێنی فیشەک بە جەستەیەوە بوو”

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیاندنی  بریندارەکە لە نەخۆشخانەی شار گیانی لەدەستدا و تیمەکانمان گەیاندیانە پەیمانگەی پزیشکی دادی هەتا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی بکرێت.

دادوەری سلێمانیبەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە (وەستا حەسەنی کەبابچی گەڕەکی تووی مەلیک)ە لە شاری سلێمانی و فیشەکێک بە سەرییەوە بووە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت کوژراوە یان خۆی خۆی کوشتووە.

دیاردەیەکی گەردوونی ڕوودەدات
پێشت دیاردەیەکی گەردوونی ڕوودەدات
هاوڵاتییانی هەرێم لە وەرگرتنی قەرز و پێشینەكانی بانکی ناوەندی سوودمەند دەبن
دواتر هاوڵاتییانی هەرێم لە وەرگرتنی قەرز و پێشینەكانی بانکی ناوەندی سوودمەند دەبن
پەیوەندیدار