سیستانی چی بە بلاسخارت وتووە؟





نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق چووە نەجەف و مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق پێی وتووە، “دادپەروەری و دڵنیایی بۆ تەواوی كۆمەڵگەی عێراقی دەستەبەر بكرێت”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، جنین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و میگیل ئەنخیل مۆراتینۆس، بریكاری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان چوونە نەجەف و لەگەڵ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان كۆبوونەتەوە.

نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەكان دەربارەی كۆبوونەوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، كە سیستانی بە بەرپرسانی نەتەوە یەكگرتووەكانی وتووە، “پێویستە هەوڵەكان یەكبخرێن بۆ ڕەتكردنەوەی توندوتیژی و ڕقلێبوونەوە و بەدیهێنانی دادپەروەری”.

وتووشیەتی، “پێویستە كەلتووری پێكەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوكردنی بەهاكانی یەكترقبوڵكردن بەدی بهێنرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای لەبەرچاوگرتنی مافەكان و ڕێزگرتنی هاوبەش لە نێوان پەیڕەوكارانی ئایینە جیاوازەكان و ئاڕاستە هزرییەكان”.

سیستانی وتوشیەتی، “دادپەروەری و دڵنیایی بۆ تەواوی كۆمەڵگەی عێراقی دەستەبەر بكرێت بە جۆرێك لەگەڵ شكۆی مرۆڤدا یەكبگرێتەوە”.

هێزەكانی پێشمەرگە دەرماڵەیان بۆ دەبڕدرێتەوە
پێشت هێزەكانی پێشمەرگە دەرماڵەیان بۆ دەبڕدرێتەوە
هەولێر، كەسێك دەستگیركرا قاسەی مزگەوتەكانی دەبڕی
دواتر هەولێر، كەسێك دەستگیركرا قاسەی مزگەوتەكانی دەبڕی
ەیوەندیدار