ئەردۆغان: (جەهەپە) مادام ناتوانن واز لە کورسییەکانیان بێنن،ڕووبەڕووی هەڵەکانتان ببنەوە”



لە میانی کۆبوونەوەی فراوانی سەرۆک لقەکانی ئاک پارتی لە پارێزگاکان، کە لە ناوەندی گشتیی پارتەکە بەڕێوەچوو، ئەردۆغان وتارێکی پێشکەش کرد و هێرشی کردە سەر پارتی گەلی کۆماری ( جەهەپە).

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ڕایگەیاند: ”مادام ناتوانن واز لە کورسییەکانیان بهێنن، کە بە پیلانی کاسێت یان لە باوپاپیر وەک میرات بۆیان ماوەتەوە، با لانی کەم ڕووبەڕووی هەڵەکانیان ببنەوە و کارێک بکەن کە لە بەرژەوەندی خۆیان و گەلدا بێت”.

سەبارەت بە گلەیی خانەنشینان، ئەردۆغان ڕایگەیاند: ”هەست بەو سەرزەنشتکردنانە دەکەین کە لە خانەنشینانمانەوە دێت. پشتیوان بەخودا هەتا کۆتایی ساڵ هەنگاوی پێویست لەم بابەتەدا دەگرینەبەر”.

هەروەها سەبارەت بە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ڕایگەیاند: ”مادام ناتوانن واز لە کورسییەکانیان بهێنن، کە بە پیلانی کاسێت یان لە باوپاپیر وەک میرات بۆیان ماوەتەوە، با لانی کەم ڕووبەڕووی هەڵەکانیان ببنەوە و کارێک بکەن کە لە بەرژەوەندی خۆیان و گەلدا بێت”.

 

لە سیدەکان بۆردومان کرا و کوژراو هەیە
پێشت لە سیدەکان بۆردومان کرا و کوژراو هەیە
بڕیارە سبه‌ی هه‌ینی شاندی هه‌رێم نچنه‌وه‌ به‌غدا
دواتر بڕیارە سبه‌ی هه‌ینی شاندی هه‌رێم نچنه‌وه‌ به‌غدا
ەیوەندیدار