ملیۆنێک دۆلار دەدرێت بە هەر کەسێک وەڵامی هاوکێشەیەکی بیرکاری بدۆزێتەوە!



پەیمانگای کلەی بۆ زانستی بیرکاری لە کامبریج لە ویلایەتی ماساشوستس بڵاویکردەوە، خەڵاتێکی یەک ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە هەر کەسێک دەکەنکە بتوانێت وەڵامی ڕاست بۆ هاوکێشەیەکی بیرکاری بەناوبانگ بدۆزێتەوە، زیاتر لە سەدەیەکە زانایانی بیرکاری نەیانتوانیووە وەڵامی گونجاوی بۆ بدۆزنەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، گریمانەی ڕیمان کە بۆ یەکەمجار لەلایەن بیرکارزانێکی ئەڵمانی بێرنارد ڕیمانەوە لە ساڵی ١٨٥٩ پێشنیارکرا، یەکێکە لە هاوکێشە هەرە قورس و گرنگە چارەسەرنەکراوەکان.

بە وردی گریمانەکە پشت بە هاوکێشەی زیتای ڕیمان دەبەستێت کە دەگەڕێتەوە بۆ بێرنارد ڕیمان و دەڵێت “بەشی ڕاستەقینەی هەر سفرێکی نائاسایی لە هاوکێشەی زیتای ڕیمان 1/2 یە”.

وەڵامی گریمانەی ڕیمان تەنیا “بەڵێ” یان “نەخێر“ە، بەڵام ڕێگای گریمانەیی زۆرن بۆ گەیشتن بە وەڵامەکە و هەموویان زۆر قورسن، ئەگەر وەڵامەکە بەڵێ بێت، ئەمە کاریگەرییەکی گەورەی دەبێت لەسەر تیۆری ژمارە، کریپتۆگرافی و لێکۆڵینەوە لە ژمارە سەرەتاییەکان.

بەڵگەی زۆر هەیە بۆ ئەوەی زانایانی بیرکاری باوەڕیان بە ڕاستی گریمانەی ڕیمان هەبێت، بەڵام هێشتا پێویستی بە سەلماندن هەیە.

 

گرنگی گریمانەی ڕیمان چییە؟

ئەگەر ڕاست بێت، ئەوا تێڕوانینێکی پێشکەوتوو دەبەخشێت بە کارکردنی ژمارە سەرەتاییەکان.

زانای بیرکاری مات پارکەر لە ساڵی ٢٠١٠دا ڕوونیکردەوە، پسپۆڕان ” دڵنیاییان لە ژمارە سەرەتاییەکان نیە، چونکە ئەوان بنەمای هەموو ژمارەکانی دیکەن”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارە سەرەتاییەکان لە بیرکاریدا هاوشێوەی ئەتۆمەکانن لە کیمیا و هەروەها خشتەکان لە بیناسازیدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەموو شتێک لە یەکە بنەڕەتییەکانەوە دروستکراوە، دەتوانیت یەکپارچەیی شتێک پشتڕاست بکەیتەوە بە سەیرکردنی باشی ئەو یەکانەی کە لێی دروستکراوە.”

 

بەڵام چی ئەگەر گریمانەکە ڕاست نەبێت؟

لەم چوارچێوەیەدا زانای بیرکاری ئەفریقای باشوور، پیتەر سارناک، وتی: “ئەگەر گریمانەکەی ڕیمان ڕاست نەبوایە، جیهان شوێنێکی تەواو جیاوازتر دەبوو لەوەی کە ئێستا هەیە”.

ڕوونیشیکردەوە: ” ئەگەر گریمانەکە ڕاست نەبوایە سەرسامکەر دەبوو، بەڵام کارەساتێک دێتە بوون، چونکە ئێمە زۆر شتمان لەسەر بنەمای ڕاستی ئەم گریمانەیە بنیاتناوە.”

سەرلەنوێ نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پێشت سەرلەنوێ نرخی زێڕ بەرزبووەوە
منداڵانی عێراق لەدۆخێکی سەختدان
دواتر منداڵانی عێراق لەدۆخێکی سەختدان
پەیوەندیدار