منداڵانی عێراق لەدۆخێکی سەختدان



بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە کە لەلایەن دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە ئەنجامدراوە یەک ملیۆن منداڵی عێراقی کە تەمەنیان لەخوار ١٥ ساڵییەوەیە بێبەشن لە هەبوونی خواردنێکی باش و تەندروستی و هەلی خوێندن و ژمارەیەک لەوان پیش ئەوەی بگەنە تەمەنی پێگەیشتن و تێپەڕاندنی تەمەنی منداڵی دەست بە کارکردن دەکەن و لەکاتی کارکردنیاندا توندوتیژییان  بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.

لایخۆیەوە دنیا ئەلشەمەری سەرۆکی لیژنەی ژنان و خێزان و منداڵان لە پەڕلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، جەخت دەکەنەوە لەو یاسایانەی کە لەبەرژەوەندی منداڵانن و پشتگیری بەرژەوەندییەکانیان دەکەن بۆبەردەوامیدان  بەخوێندن کە بەهۆی گرفتی هەژاری خێزانەکانیانەوە و بۆ پەیداکردنی بژێوی ناچار بە کارکردن بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە عەبد الزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق باسی لەوەکردووە، منداڵان رێژەی ٤٠٪ی کۆمەڵگە پێک دەهێنن و بەهۆی چەندی ن بارودۆگی خراپ کە لەم ساڵانەی دواییدا بەسەر وڵاتەکەدا هاتووە وەک توندوتیژی و قەیرانی ئابوری و قەیرانەکانی دیکە کاریگەری نەرێنییان لەسەر منداڵان هەبووە.

وتیشی، یەک ملیۆن منداڵ لە عێراقدا بێبەشن لە خواردن و خزمەتگوزاری تەندروستی و خوێندن و بەرێژەی ٥٪ کاردەکەن و دیاردەی هەژاریش هۆکاری یەکەمە کە وای کردووە خێزانەکان منداڵەکانیان بخەنە بەر کارکردن و بەدەستهێنانی بژێوی ڕۆژانە و بەردەوامیدان بە ژیان.

هاوکات، بەگوێرەی توێژینەوەکان ڕێژەی منداڵان لە عێراقدا زۆرینەی ئەو ٤.٥ ملیۆن عێراقییە پێکدەهێنن کە بەهۆی ململانێکانەوە مەترسی هەژارییان لەسەرە.

ملیۆنێک دۆلار دەدرێت بە هەر کەسێک وەڵامی هاوکێشەیەکی بیرکاری بدۆزێتەوە!
پێشت ملیۆنێک دۆلار دەدرێت بە هەر کەسێک وەڵامی هاوکێشەیەکی بیرکاری بدۆزێتەوە!
تیرۆریستێک دەستگیرکرا
دواتر تیرۆریستێک دەستگیرکرا
ەیوەندیدار