هەڤاڵ ئەبوبەكر: ناکۆکیی و بێباکیی و نەکڵۆکیتان؛ سەری ئەم ئەزمونەیش دەخوات



پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی هۆشداری بۆ بەرپرسانی هەرێم و حزبە دەسەلاتدارەكان بڵاودەكاتەوە و دۆخەكە بە “مەترسیدار” وەسف دەكات و ڕایدەگەیەنێت، “کورد هەر دەمێنێت، خەمێک لەو مانە بخۆن، بەگورگانخواردی مەدەن”.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە نووسینێكدا بەناونیشانی “بای پێش زریان” پەیامێك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی دەیبینن؛ پەیوەندیی و سەرکەوتنی دبلۆماسیی ئێوە نییە، سەردانی هەموو دنیا بۆ عیراق و کوردستان، ئاماژەی مەترسیداریی دۆخەکەیە، بیری ورد و تیژ و دوور و هێزی لۆژیک و تێگەیشتن لە ڕابردوو، وەستایی بۆ ئێستا؛ دەوێت”.

پارێزگاری سلێمانی پێی وایە “ڕێک ئێستا وەک سەرەتای سەدەی ڕابردووە” و جەختدەكاتەوە، لەبری سەرزەنشتکردنی کارەکتەرەکانی ئەو سەردەمانە، سەرزەنشتی خۆتان بکەن، نەفرەت لە دووبەرەکیی بکەن و مەردانە بیری دواتان هەبێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “کورد هەر دەمێنێت، خەمێک لەو مانە بخۆن، بەگورگانخواردی مەدەن” و دەشڵێت: “ناکۆکیی و بێباکیی و نەکڵۆکیتان؛ سەری ئەم ئەزمونەیش دەخوات”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا هەڤاڵ ئەبوبەكر ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە، “شەڕو برسێتیی و ترس دنیای داگیرکردووە؛ یەکبن؛ با نەخورێین.. یەکبن؛ با نەبرێین.. یەکبن؛ با نەکرێین”.

 

گوڵستان دەیەوێت ببێتە شاجوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا
پێشت گوڵستان دەیەوێت ببێتە شاجوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا
بە ڤیدیۆ؛ ژنێك منداڵدانی خۆی دەبەخشێتە خوشكەكەی
دواتر بە ڤیدیۆ؛ ژنێك منداڵدانی خۆی دەبەخشێتە خوشكەكەی
ەیوەندیدار