گوڵستان دەیەوێت ببێتە شاجوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا



 

کۆڵستان شێخ، تەمەنی 25 ساڵە و لە پێکهاتەی ئێزیدییە و خەڵکی شاری دهۆك-ە، ئێستا وەک پەرستار لە ناحیەی خانکێ لە قەزای سیمێل کار دەكات و دەڵێت: دەیەوێت ببێتە شاجوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.

کۆڵستان شێخ ئاماژەی بەوەكردووە، لە ساڵی ٢٠٢١ بووە خاوەنی نازناوی هاوەڵی شاجوانی عێراق، ئەمساڵیش بەشداری پێشبڕکێی شاجوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەكات.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئامانجم لە بەشداریکردن لە پێشبڕکێکەدا گەیاندنی كلتوور و مێژووی عێراق و هەرێمی کوردستانە بە وڵاتانی عەرەبی و ئاشناکردنیان بە ئازار و مەینەتیەکانی خەڵكی ئاوارەی شنگال.

وتیشی، “ئەگەر نازناوی شاجوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەدەست بهێنم، بەردەوام دەبم لە کاری مرۆیی و هاوکاریی قوربانیانی شەڕ دەکەم”.

بڕیارە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ پێشبڕکێی شاجوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بە بەشداری ٢٠٠ کچ کە ٤٠ کچیان خەڵکی عێراقن بەڕێوەبچێت.

ڕێككەوتن لەسەر بەشێكی یاسای نەوت و غاز ڕاگەیەنرا
پێشت ڕێككەوتن لەسەر بەشێكی یاسای نەوت و غاز ڕاگەیەنرا
هەڤاڵ ئەبوبەكر: ناکۆکیی و بێباکیی و نەکڵۆکیتان؛ سەری ئەم ئەزمونەیش دەخوات
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەكر: ناکۆکیی و بێباکیی و نەکڵۆکیتان؛ سەری ئەم ئەزمونەیش دەخوات
ەیوەندیدار