لە كەركوك هەڵات و لە سلێمانی دەستگیركرا



مەفرەزەكانی بنكەی‌ پۆلیسی‌ تاسڵوجە تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە لەلایەن دادگای‌ لێكۆڵینەوەی‌ كەركوكەوە بەپێی‌ ماددەی‌ 406 داواكراو بوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی بڕیاری‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارێك لەلایەن دادگای‌ لێكۆڵینەوەی‌ كەركوكەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەكانی پۆلس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ تاسڵوجەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا تۆمەتبار (م، ح، ح لەدایكبووی 1982) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی‌ شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

 

هیندستان گەشتە سەر مانگ و چووە مێژووەوە
پێشت هیندستان گەشتە سەر مانگ و چووە مێژووەوە
هاووڵاتیانی هەرێم دەتوانن بۆ یەک ساڵ بەئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ ئێران بکەن
دواتر هاووڵاتیانی هەرێم دەتوانن بۆ یەک ساڵ بەئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ ئێران بکەن
ەیوەندیدار