هیندستان گەشتە سەر مانگ و چووە مێژووەوە



هیندستان مێژوویەکی تۆمارکرد کاتێک کەشتییە ئاسمانییەکەی چاندرایان-٣ بە سەرکەوتوویی لەسەر جەمسەری باشووری مانگ نیشتەوە، کە پێشبینی دەکرێت سەرچاوەی ئاوو ئۆکسجین بێت لەە جەمسەرەی سەر مانگ ، ئەمەش دوای چەند ڕۆژێکدێت لە شکستی ئەرکێکی هاوشێوەی ڕووسیا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی هیندستان ڕایگەیاند دوای ئەوەی  لە 14ی تەمموزدا لە وێستگەی سەرەکی بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکەی لە ویلایەتی ئەندرە پرادێشەوە موشەکەکەی هەڵدا ئەمڕۆ بەسەرکەوتویی لەجەمسەری باشووری مانگ نیشتەوە.

بەنیشتنەوەی کەشتی ئاسمانی “ڤیکرام”ی هیندستان بە سەلامەتی لەسەر ڕووی مانگ، هیندستان بووە چوارەم وڵاتی جیهان کە بتوانێت کەشتییەک بنێرێت بۆ دەرەوەی بارگە هەوای زەوی،و هاوکات سەرۆکوەزیرانی هیندستان ستایشی سەرکەوتنی وڵاتەکەی کرد.

هیندستان بووە دووەم وڵات لەدوای چین کە دەگاتە جەمسەری باشووری مانگ و چوارەم وڵات لەجیهاندا کە دەگەنە سەرمانگ دوای ئەمریکا و روسیا و چین.

جەمسەری باشوور کە بە ( نیوە دوورەکە) ی مانگ یان دیوە تاریکەکەی مانگ ناسراوە ، هەمیسە تاریکە و ئێمە توانای بینینی ئەو بەشەمان نییە لەسەر ڕووی زەوییەوە.

دوابڕیار بۆ پسووڵەی خۆراكی هاووڵاتیان درا
پێشت دوابڕیار بۆ پسووڵەی خۆراكی هاووڵاتیان درا
لە كەركوك هەڵات و لە سلێمانی دەستگیركرا
دواتر لە كەركوك هەڵات و لە سلێمانی دەستگیركرا
ەیوەندیدار