ئایا ڕۆژی شەممە ئێمباپێ ماڵئاوایی لە پاریس سانجێرمان دەکات؟



بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو کێلیان ئێمباپێ یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئەستێرەی پاریس سانجێرمان داهاتووی خۆی لەو یانەیە یەکلایی دەکاتەوە.

ڕۆژی شەممە بەرواری 26ـی ئاب، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی فەڕەنسی، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دو پرێنس میوانداری یانەی لێنس دەکات.

ڕۆژنامەنووس برونۆ سالۆمۆن بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو پاش یاری نێوان هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و لێنس، ئەستێرەی فەڕەنسی یانە پاریسییەکە کیلیان ئیمباپێ قسە بۆ میدیاکان دەکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئێمباپێ دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە چارەنووسی خۆی بە تەواوەتی یەکلایی دەکاتەوە بە مانەوە لە یانەی پاریس سانجێرمان ، یاخود جێهێشتنی یانەکە و پەیوەندی کردنی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە.

سالۆمۆن ئامەژەی بەوەش کردووە تا ئێستا نازانرێت ئەستێرە تەمەن ٢٤ ساڵەکە لە پاش یارییەکە چی دەڵێت، بەڵام هەر شتێک کە دەیڵێت دەبێت بە کۆتایی چیرۆکەکە و داهاتووی یاریزانەکە بە تەواوەتی یەکلایی دەبێتەوە.

لەدایکبوونی زەڕافەیەک بە تایبەتمەندییەکی سەرسوڕهێنەر
پێشت لەدایکبوونی زەڕافەیەک بە تایبەتمەندییەکی سەرسوڕهێنەر
هەورە بروسکە ئاگری لە چەند گوندێکی پێنجوێن بەردا
دواتر هەورە بروسکە ئاگری لە چەند گوندێکی پێنجوێن بەردا
ەیوەندیدار