هەورە بروسکە ئاگری لە چەند گوندێکی پێنجوێن بەردا



بە هۆی هەورە بروسکەوە ئاگر لە چەند گوندێکی سنووری ناحیەی گەرمك سەر بە قەزای پێنجوێن کەوتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی هەورەبروسکەوە ئاگر لە سنووری گوندەکانی شێرە، میشاو، نەرمەڵاس، بایەڵان و سریسانی سەر بە ناحیەی گەرمك کەوتەوە.

ڕوونیشیکردەوە، ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی زیاتر لە سێ هەزار دۆنم دارستانی سروشتی و پووش و پاوان.

پۆلیسی دارستان ئەوەشیخستەڕوو کە سەختیی شوێنەکە ئاستەنگی بۆ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دروست کرد، بەڵام دواجار بە هاوکاری هاووڵاتیانی سنوورەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئایا ڕۆژی شەممە ئێمباپێ ماڵئاوایی لە پاریس سانجێرمان دەکات؟
پێشت ئایا ڕۆژی شەممە ئێمباپێ ماڵئاوایی لە پاریس سانجێرمان دەکات؟
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێژەی بەنزینی موحەسەن زیاد دەکات
دواتر وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێژەی بەنزینی موحەسەن زیاد دەکات
ەیوەندیدار