لەدایکبوونی زەڕافەیەک بە تایبەتمەندییەکی سەرسوڕهێنەر



لە یەکێک لە دەگمەنترین دیاردەکانی جیهانی ئاژەڵەکان، زەڕافەیەک بەبێ “پەڵە” لە دایکبووە، کە پێدەچێت تاکە زەڕافەی لەم شێوەیە بێت لە جیهاندا.

زەڕافەکان لەشیان نەخشێکی ناوازەی پەڵە پەڵەی هەیە کە جیاوازن لە یەکتر، لە تایبەتمەندییدا لە پەنجەمۆر دەچێت.

باخچەی ئاژەڵانی برایتس لە ویلایەتی تێنسی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ٣١ تەمموز زەڕافەیەکی مێینە لە باخچەکەیان لە دایکبووە کە خاوەنی تایبەتمەندییەکی سەرسوڕهێنەرە، لەشی بە تەواوی ڕەنگی قاوەییە بەبێ بوونی “پەڵە” جیاوازەکان کە دەرکەوتنی ناسراوی زەڕافەیە.

بەپێی زانیارییەکانی باخچەی ئاژەڵان، زەڕافەکە ١٨٢ سانتیمەتر بەرزە و لەژێر چاودێری دایکی و کارمەندانی باخچەی ئاژەڵاندا دەژی.

باخچەی ئاژەڵانی برایتس ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن لەدایکبوونی نائاسایی زەڕافەکان یارمەتیدەر بێت بۆ تیشک خستنە سەر ئەو ئاڵنگارییانەی کە زەڕافەکان لە جیهاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

زەڕافە ناسراوە بە “درێژترین ئاژەڵ لە جیهاندا” بە یەکێک لە ئاژەڵە دەگمەنەکان دادەنرێت، بەهۆی خراپی شێوازی ژیانیان لە ئەفریقا، هەروەها ڕاوکردنی نایاسایی مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە.

تۆنی برایت، دامەزرێنەری باخچەی ئاژەڵانی برایتس ڕاگەیاندووە، “زەڕافەکان بەرەو لەناوچوون دەچن، تەنها لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا ٪٤٠ی زەڕافە کێوییەکان لەدەستچوون”.

 

ئەو هێلکەیەی دەهێنرێتە عێراقەوە هۆکارە بۆ شێرپەنجە
پێشت ئەو هێلکەیەی دەهێنرێتە عێراقەوە هۆکارە بۆ شێرپەنجە
ئایا ڕۆژی شەممە ئێمباپێ ماڵئاوایی لە پاریس سانجێرمان دەکات؟
دواتر ئایا ڕۆژی شەممە ئێمباپێ ماڵئاوایی لە پاریس سانجێرمان دەکات؟
ەیوەندیدار