بڕیارێكی نوێی بانكی ناوەندی نرخی دۆلاری دابەزاند





بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا هەموو ئەو كەسانەی گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن بەبێ‌ ئەوەی هیچ عمولەیەكیان لێ‌ وەربگیرێت هەر 100 دۆلارێك بە 132 هەزار دینار پێیان بدرێت.

بانكی ناوەندی عێراق لە نووسراوێكدا، كە واژۆی عەممار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی بەوەكالەتی لەسەرە بڕیاری داوە، “فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی كاش لە بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو تایبەت بەو كەسانەی گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن بەنرخی دیاریكراو دەبێت كە 132 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێك و نابێت بەهیچ شێوەیەك لەو بڕە پارەیە زیاتر وەربگیرێت”.

وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە، “بەهەموو شێوەیەك وەرگرتنی عمولە لەكاتی فرۆشتنی دۆلاری كاش بە هاووڵاتیان، كە گەشت دەكەن رێگە پێدراو نیە، ئەو بڕیارەش لە ئەمڕۆ سێ شەممەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو كۆمپانیایانەی ئاڵوگۆڕی دراو، كە كاری سەرەكیان كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانیە، لە هەر دۆلارێك بڕی دوو دیناری عێراقی وەردەگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر كەسێك گەشتی دەرەوەی وڵات بكات دەتوانێت بڕی 3 هەزار دۆلار بەنرخی فەرمی واتە 100 دۆلار بەرامبەر بە 132 هەزار دینار وەربگرێت.

دوابەدوای بڕیارەكەی بانكی ناوەندی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێم كەمێك دابەزی.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی 100 دۆلار بۆ 153 هەزار دینار دابەزیوە.

سودانی چەند بڕیارێی دەربارەی فەرمانبەران دەركرد
پێت سودانی چەند بڕیارێی دەربارەی فەرمانبەران دەركرد
بە ڤیدیۆ؛ سێ‌ كەسی خێزانێك لە زێی گەورە خنكان
دوات بە ڤیدیۆ؛ سێ‌ كەسی خێزانێك لە زێی گەورە خنكان
پەیوەندیدر