كاتی دابەشكردنی مووچەی بەشێكی مامۆستایان دیاریكرا



لە ئەمڕۆوە تاوەكو كۆتایی هەفتە مووچەی مانگی 6ی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری سەرجەم پەروەردەكان دابەش دەكرێت.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان لەهەرێمی کوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ چوار شەممە شایستە داراییەکانی مانگی 6ی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەشێكی پەروەردەكانی سنووری هەولێر و دهۆك دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، سبەینێ‌ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە (پەروەردەی دەوروبەری هەولێر، پەروەردەی ناوەندی هەولێر،پەروەردەی شێخان، پەروەردەی تلکێف، پەروەردەی ڕۆژهەڵات دهۆک، پەروەردەی ڕۆژئاوا دهۆک، پەروەردەی شنگال، پەروەردەی چۆمان) خەرج دەكرێت.

نوێنەری گشتی وانەبێژان ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن بڕی 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بڕی 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

ئاشكراشی كرد، لە هەرێمی کوردستان ٣٥،٥٤٣ مامۆستای وانەبێژ هەیە و کرێی مانگانەیان زیاتر لە ١٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینارە.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی عێراق و تورکیا لەسەر پرسی نەوت ئاشکراکرا
پێشت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی عێراق و تورکیا لەسەر پرسی نەوت ئاشکراکرا
مەسعود بارزانی: تەوژمێك بەنیازە نائومێدی بڵاو بكاتەوە و هەستی نیشتیمانپەروەری لەناو كۆمەڵگە نەهێڵێت
دواتر مەسعود بارزانی: تەوژمێك بەنیازە نائومێدی بڵاو بكاتەوە و هەستی نیشتیمانپەروەری لەناو كۆمەڵگە نەهێڵێت
ەیوەندیدار