بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە سلێمانی ئەنجامدرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ نەشتەرگەرییەكی دەگمەن لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە شاری سلێمانی، بەهەوڵ و ماندبوونی پزیشكانی پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و ستافی تەندروستی ئەو نەخۆشخانەیە، توانرا هاوڵاتیەك لەمردن ڕزگار بكرێت و نەشتەرگەری گەورەی گۆڕینی شاخونێبەری بۆ بكرێت.

د.شكار رەئوف سەعید لێپرسراوی بەشی نەشتەرگەری دڵی كراوە لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، نەشتەرگەرییەكی گەورەیان بۆ نەخۆشێكی گەنج ئەنجامداوە كە بریتی بوو لە گۆڕینی شاخوێنبەری سنگ كە تووشی هەڵاوسانی بەشی خوارەوەی شاخوێنبەر ببوو، ئەو نەخۆشە پێشتر بەشی سەرەوەی شاخوێنەبەری بۆ گۆڕابوو.

یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیەندرا
پێشت یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیەندرا
پۆلیسی سلێمانی داوا لە کەسوکاری هاووڵاتییەک دەکات سەردانی پزیشکی دادوەری بکەن
دواتر پۆلیسی سلێمانی داوا لە کەسوکاری هاووڵاتییەک دەکات سەردانی پزیشکی دادوەری بکەن
ەیوەندیدار