مەغریب لە “وزەی با” پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی گرتووە



کۆمیسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا-ESCWA ڕایگەیاند، مەغریب لە ڕووی بەرهەمهێنانی وزەی “با” پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی گرتووە، بەو پێیەی ٪٤٦ی کۆی بەکارهێنانی وزەی با پێکدەهێنێت.

بەپێی دوایین داتاکانی فەرمانگەی نیشتمانی کارەبا، توانای کارەبای مەغریب بە سوود وەرگرتن لە وزەی با دەگاتە نزیکەی ١٥٥٣ مێگاوات، هاوکات توانای وزەی خۆر دەگاتە ٨٣١ مێگاوات، لە کۆی ١١٠٥٥ مێگاوات لە کۆی توانای دانراو.

ماڵپەڕی مەغریبی “هێسپرێس” بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای-ESCWA بڵاویکردوەتەوە، کۆی توانای بەرهەمهێنانی کارەبای نوێبووەوە لە ناوچە عەرەبییەکان لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا دوو هێندە زیادیکردووە، لە ساڵی ٢٠٢١ دا زیاتر لە ٢٢ گیگاوات بووە.

لە ساڵی ٢٠٢٠دا وزەی “خۆر و با” نزیکەی ١٢٪ی بەکارھێنانی وزەی نوێبووەوەی لە ناوچە عەرەبییەکان پێکھێناوە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١دا ١١٪ بووە، وزەی خۆر بە بەراورد لەگەڵ سەرچاوەکانی دیکە خێراتر گەشە دەکات.

ئوردن، لوبنان، فەڵەستین و یەمەن زۆرترین پشکی وزەی خۆریان لە تێکەڵەی بەرهەمهێنانی کارەبادا هەیە، مەغریبیش لە پێشەنگی لیستەکەدایە لە ڕووی وزەی “با” پشکی ٤٦٪ی کۆی بەکارهێنانی لە ناوچەکەدا هەیە.

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٨ کەس بریندار بوون
پێشت لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٨ کەس بریندار بوون
ئەڵمانیا؛ لە “کلتوری پێشوازی”ەوە، بۆ سیاسەتی دیپۆرتکردنەوە
دواتر ئەڵمانیا؛ لە “کلتوری پێشوازی”ەوە، بۆ سیاسەتی دیپۆرتکردنەوە
ەیوەندیدار