لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٨ کەس بریندار بوون



لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا، ١٨ کەس لە ئامەدی باکووری کوردستان بریندار بوون.
میدیا تورکیا بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە لە دەروازەی چوونەژوورەوەی قەزای بیسمیلی سەر بە ئامەدی باکووری کوردستان ڕوویداوە و تیایدا پاسێک خۆی کێشاوە بە بەربەستی ناوەڕاستی شەقامەکەدا.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و جەندرمە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تیمە تەندروستییەکان بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی بیسمیل و ئاماژە بەوە کراوە کە باری تەندروستییان باشە.

بە مۆبایلێکی پڕ لە وێنە و ڤیدیۆی ژن و کچەوە دەستگیر کرا
پێشت بە مۆبایلێکی پڕ لە وێنە و ڤیدیۆی ژن و کچەوە دەستگیر کرا
مەغریب لە “وزەی با” پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی گرتووە
دواتر مەغریب لە “وزەی با” پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی گرتووە
ەیوەندیدار