لێرەوە ناوی خۆت بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنوور تۆمار بکە



و دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنوور کرایەوە و هەموو هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستانیش وەکو پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن لە رێگەی فۆرمی ئەلکترۆنییەوە.

بەرپرسانی پاسەوانی سنوری سەر بە حکومەتی عێراق دەڵێن، بەمەبەستی توندوتۆڵکردنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ده‌رگای دامه‌زراندن بۆ 3000 کەس دەکەنەوە تاوەکو بتوانن لە ریزی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور خزمەت بکەن.

عەقید کاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور رایگەیاندووە، دەرفەتی دامەزراندنەکە بۆ هەموو عێراق دەبێت، بەڵام پشکی سەرەکی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبێت، دامەزراندنەکەش لەرێگەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی دەبێت.

دوای بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ بڵاوکردنەوەی هێز لە سنورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان تا ئێستا کاتی بڵاوە پێکردنی ئەو هێزەو جۆری هێزەکە ڕون نیە. لەئێستاشدا نزیکەی نۆ هەزار هێزی پاسەوانی سنوری عێراق لە هەرێم هەن و ئەرکیان پاسەوانی سنورەو لە ناحیەی مەیدان لە گەرمیانەوە تا دەروازەی سیمێلکا بڵاو بونەتەوە.

لەم لینکەوە ناوی خۆت تۆمار بکە

بێگەرد تاڵەبانی: سەلماندمان کشتوکاڵ یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی ئابورى هەرێمی کوردستان
پێشت بێگەرد تاڵەبانی: سەلماندمان کشتوکاڵ یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی ئابورى هەرێمی کوردستان
جارێكی تر پادشای بەریتانیا بەر هێلكە درا
دواتر جارێكی تر پادشای بەریتانیا بەر هێلكە درا
پەیوەندیدار