بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی بۆ كارتی بانكی و دابەزاندنی دۆلار دەركرد





ئەمڕۆ شەممە 19ی ئابی 2023، بانکی ناوەندی عێراق ڕێنمایی سەرجەم بانکەکانی دەرکرد بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی نوێ سەبارەت بە کارتی پێشوەختە بگرنەبەر بە مەبەستی ڕێکخستنی ئەو جموجۆڵە داراییانەی، کە لە ناوخۆی عێراق ڕوودەدەن.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندی عێراق، كە ئاڕاستەی سەرجەم بانكەكان كراوە، بڕیار دراوە ئاستی ڕاكێشان بۆ جوڵە داراییە ناوخۆییەکان (لە ناوخۆی عێراق) کە لە ڕێگەی ئامێری وەرگرتنی پارەی ئۆتۆماتیکی (ATM) بۆ کارتی پێشوەختە دەکرێت، دەبێت 2,000,000 (دوو ملیۆن دیناری عێراقی) بێت بۆ ڕۆژێک لەبری (395,000) دیناری عێراقی”.

هەر بەپێی نووسراوەكە، بەرزکردنەوەی ئاستی جوڵەی کڕین لەڕێگەی خاڵەکانی فرۆشتنەوە لە ناوخۆی عێراق بۆ 10,000,000 (دە ملیۆن دیناری عێراقی)، لەگەڵ پابەندبوون بە تێپەڕنەکردنی سنووری مانگانە بۆ شەحنکردنەوەی کارتەکە، کە دەکاتە (10 ملیۆن)، کەمکردنەوەی سەقفی ئەلیکترۆنی کڕینەکان بۆ (٧٥٠) دۆلاری ئەمریکی لە ڕۆژێکدا.

بەپێی بەڵگەنامەکە، بانکەکە جەختی لەسەر بانکەکان کردووەتەوە کە کاربکەن “بۆ فراوانکردنی تۆڕی بریکارەکانتان لەڕێگەی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو لایەنانەی، کە ڕێگەیان پێدراوە ئەم جۆرە کارتە بفرۆشن و بەبازاڕ بکەن”.

عێراق بڕیار لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
پێشت عێراق بڕیار لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
بەغدا بڕە پارەیەکی تر بۆ هەرێم دەنێرێت
دواتر بەغدا بڕە پارەیەکی تر بۆ هەرێم دەنێرێت
پەیوەندیدار