بەغدا بڕە پارەیەکی تر بۆ هەرێم دەنێرێت



بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بەغدا بڕە پارەیەکی دیکەی گەنمی جوتیاران بۆ هەرێم دەنێرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  بەغدا وەک سولفە پارەی گەنمی جووتیاران دەنێرێت. ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی 10 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کراوە و هێشتا پڕۆسەکەش بەردەوامە.

پێشتر، وەزارەتی بازرگانیی عێراق، 58 ملیار دیناری بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجکرد.

له‌وباریه‌وه‌ نەوزاد شێخ کامیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، “ئەو پارەیەمان وەرگرتووە و هەندێک رێکاری بانکی ماوە، یەکشەممە دەست بە رێکارەکان دەکەین بۆ ئەوەی پارەکە رادەستی بانکەکانی پارێزگاکان بکرێت و لەماوەیەکی نزیکدا دەست بەدابەشکردنی ئەو بڕەی تریش دەکرێت.

بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی بۆ كارتی بانكی و دابەزاندنی دۆلار دەركرد
پێشت بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی بۆ كارتی بانكی و دابەزاندنی دۆلار دەركرد
سبەینێ‌ لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر خۆپیشاندانە
دواتر سبەینێ‌ لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر خۆپیشاندانە
پەیوەندیدار