عێراق بڕیار لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات



جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هۆشداری بە بەرپرسانی حكومەتی عێراق دەدات لە دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا و وادەی ناردنی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم دیاری دەكرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ كەناڵی (ڕووداو) ڕایگەیاند، سبەینێ‌ شاندێكی هەرێم دەچێتە بەغدا و بابەتی ناردنی بودجە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵ یەكلایی دەكاتەوە و دواتریش کاتی ناردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت.

دەشڵێت: “لەمەودوا فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق مووچە وەردەگرن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی عێراق داوایکردوە سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچەکانیان ئامادەبکەن ‌و دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا مووچەی هەرێم بدرێت، دەبێت ئیدی کاتی ناردنی پارە ڕابگەیەنرێت ‌و دوانەکەوێت‌ و ئێمەش چیدی قبوڵی ناکەین.

جەختیشی كردەوە، دەبێت ئیتر یاسای بودجە بەتەواوی‌ و بێ کەموکوڕی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پشکی هەرێم لەبودجە بدرێت.

سبەینێ‌ 20 ڕۆژ بەسەر مانگی 8دا تێپەڕ دەبێت، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و هیچ وادەیەکیش بە فەرمی بۆ دابەشکردنی ڕانەگەیەنراوە و وەزارەتی دارایی هەرێمیش دەڵێت: چاوەڕێی هاتنی پارە لە بەغداوە دەكەن، چونكە هەرێم سەرجەم پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ‌ كردووە.

 

عێراق نەوتی سپی و بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم دەنێرێت
پێشت عێراق نەوتی سپی و بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم دەنێرێت
بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی بۆ كارتی بانكی و دابەزاندنی دۆلار دەركرد
دواتر بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی بۆ كارتی بانكی و دابەزاندنی دۆلار دەركرد
ەیوەندیدار