ئامادەکاری ساڵی نوێی خوێندن دەکرێت



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات بڵاویکردەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ساڵی نوێی خوێندن، هۆبەی کۆگای بنەڕەتی و ئامادەیی ڕۆژهەڵات سەرقاڵی وەرگرتن و گواستنەوەی پەرتوکی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنە بۆ کۆگای ڕۆژهەڵات.

ڕێژەن دلێر لێپرسراوی کۆگای بنەڕەتی و ئامادەیی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاندووە، کۆگای بنەڕەتی و ئامادەیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات ئامادەکاری تەواوی کردوە بۆ هێنانی پەرتووک لە بەڕێوەبەرایەتی تجهیزاتەوە بۆ ناو کۆگا. لە بەرواری ٩ تەمموز دەستکراوە بە هێنانی پەرتووک بۆ سەرجەم قۆناغەکان و تا بەرواری ١٧ ئاب، نزیکەی ٧٥٪ ی پەرتووک ی خوێندن گەیشتۆتە کۆگای بنەڕەتی و ئامادەیی، لە نزیکترین کاتدا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر قوتابخانەو خوێندنگاکاندا .

سەربازێکی فەڕەنسی لە هەولێر گیانی لەدەستدا
پێشت سەربازێکی فەڕەنسی لە هەولێر گیانی لەدەستدا
نرخی نەوت بەرزبوەوە
دواتر نرخی نەوت بەرزبوەوە
پەیوەندیدار