سەربازێکی فەڕەنسی لە هەولێر گیانی لەدەستدا



سەربازێکی فەرەنسی بە رووداوێکی هاتوچۆ لە عێراق برینداربوو، پاش ئەوەی لە هەولێر نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ”  سەربازێکی فەڕەنسی لە کاتی ئەرکێکی مەشقکردندا لەگەڵ هێزەکانی عێراق تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە، بە دڵگرانییەکی زۆرە ڕایدەگەیەنین کە سەرباز باپتیست گاوچۆ لە فەوجی نۆزدەی ئەندازیاران لە عێراق گیانیلەدەستدا.”

ڕاشیگەیانووە، سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن پشتیوانی خۆی بۆ گەلی عێراق و دەسەڵاتدارانی عێراق دووپاتدەکاتەوە، هەروەها ئیرادەی فەرەنسا بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن شانبەشانی ئەوان بۆ ڕاهێنان بە هێزە ئەمنییەکانیان کە ڕووبەڕووی تیرۆر دەبنەوە خستەڕوو.

وەزارەتی بەرگریی فەرەنسا لە ڕاگەیندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، “ئەو سەربازە بە یاوەری سەربازێکی دیکە بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون، پاشان بە سەختی بریندار بووە.”

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ” پاش ئەوەی باپتیست گاوچۆ نەشتەرگەرییەکی فریاگوزاری لە نەخۆشخانەی هەولێر بۆ ئەنجامدەدرێت، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە، هاوەڵەکەی کە بە سەختی برینداربووە، لە نەخۆشخانەیەکی سەربازیی بەغداد چارەسەری بۆ دەکرێت”.

سەرباز باپتیست گاوچۆ لە مانگی ئایاری 2023ەوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی وڵات کاردەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە فەڕەنسا مەشق و راهێنانی بە 10 هەزار سەربازی عێراقی و پێشمەرگە کردووە.

شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانی تاران دەکات
پێشت شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانی تاران دەکات
ئامادەکاری ساڵی نوێی خوێندن دەکرێت
دواتر ئامادەکاری ساڵی نوێی خوێندن دەکرێت
ەیوەندیدار