نرخی نەوت بەرزبوەوە



ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 70 سەنت بەرزبووەتەوە.

لە کاتێکدا بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 81 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 79 سەنت بەرزبوەتەوە.

گۆڕانکاری نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە وڵاتانی عێراق، روسیا، سعودییە، ئیمارات،جەزائیر، کوێت و عومان بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە، بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و ڕاگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕ.

ئامادەکاری ساڵی نوێی خوێندن دەکرێت
پێشت ئامادەکاری ساڵی نوێی خوێندن دەکرێت
کادرێکی باڵای یەکێتی کوژرا
دواتر کادرێکی باڵای یەکێتی کوژرا
ەیوەندیدار