دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کران



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی لەسەر تەقەکردن ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کاتژمێر ٤:١١ خولەکی بەرەبەیان، لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری ڕانیە دەستڕێژی گولـلە لە ماڵێک کرا، دەستبەجێ هێزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین  و بنکەی پۆلیسی ڕزگاری و بەهەماهەنگی هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە کرا.

ڕوونیشیکردەوە کە کەمێک دوای ڕووداوی تەقەکردنی یەکەم، ڕووداوێکی دیکەی تەقەکردن لە گەڕەکی کێوەڕەشەی ڕانیە ڕوویدا، لەوکاتەشدا کە هێزەکان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردن و لێکۆڵینەوە بوون لە ڕووداوی یەکەم، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوی تەقەکردنی دووەم و بارودۆخەکەی ئەوێش کۆنتڕۆڵ کرا.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاند، لەگەڵ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی، دوو کەس لە سەر تەقەکردنەکان دەستگیر کراون کە هەردووکیان کارمەندی هێزە ئەمنیەکانن و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

کچە ڕفێندراوەکەی سلێمانی دۆزرایەوە
پێشت کچە ڕفێندراوەکەی سلێمانی دۆزرایەوە
هۆڵێکی بلیاردی بێ مۆڵەت داخرا
دواتر هۆڵێکی بلیاردی بێ مۆڵەت داخرا
ەیوەندیدار