کچە ڕفێندراوەکەی سلێمانی دۆزرایەوە



پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج کەسی بە تۆمنەتی ڕفاندنی کچێك دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین سكاڵای لەسەر دیارنەمانی کچەکەی تۆمار کرد، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر شوێنی تۆمەتباران دۆزرایەوە و توانرا سەرجەمیان كە پێنج تۆمەتبارن و کچێکیان ڕفاندبوو، دەستگیربكرێن.

ڕاشیگەیاند کە دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، کچەکە ڕادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشیخستەڕوو کە تۆمەتبارەکان بە پێی ماددەی 421ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ناسنامەی تۆمەتبارەکانیش بەم شێوەیە بڵاوکردوەتەوە:

ژ،أ،أ لەدایكبووی 2004

ه،ی،ح لەدایكبووی 1999

ش،ع،م لەدایكبووی 2001

ر،ر،أ لەدایكبووی 2003

پ،ج،ح لەدایكبووی 2002

ئەردۆغانە ساختەکە دەستگیر کرا
پێشت ئەردۆغانە ساختەکە دەستگیر کرا
دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کران
دواتر دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کران
ەیوەندیدار