لە ڕووداوێکی تەقەکردندا هاووڵاتییەك لە هەولێر کوژرا



لە نزیك فامیلی مۆڵی شاری هەولێر رووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و کوژرانی هاووڵاتییەکی لێکەوتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نزیك فامیلی مۆڵی هەولێر، دەمەقاڵەی نێوان دوو کارمەندی سکیورتی سەریکێشا بۆ شەڕ و یەکێکیان تەقەی لەوەی دیکە کرد و گیانی لەدەستدا.

بە پێی زانیارییەکان ئەو دوو هاوڕێیە لەسەر خواردنەوەی وزەبەخش بووە بە شەڕیان و ئەنجامدەری تاوانەکەش خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.

نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد
پێشت نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد
شارەزایەکی کەشناسی: ئەمساڵ بارانێکی زۆر دەبارێت و ساڵێکی تەواو نموونەیی دەبێت
دواتر شارەزایەکی کەشناسی: ئەمساڵ بارانێکی زۆر دەبارێت و ساڵێکی تەواو نموونەیی دەبێت
ەیوەندیدار