شارەزایەکی کەشناسی: ئەمساڵ بارانێکی زۆر دەبارێت و ساڵێکی تەواو نموونەیی دەبێت



شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت: بۆ ئەمساڵ پێشبینیمان وایە لەتەواوی وەرزەکانی بارانبارین ھەر لە پایز تا کۆتای بەھاری ٢٠٢٤ بارانێکی زۆر ببارێت ساڵێکی تەواو و نمونەیی بێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، گەرمبوونی رووی زەریا و دەریاکان بە جیاوازی نێوان ئێڵ نینۆی ساڵی ١٩٩٧ و ٢٠٢٣، لە پەرەسەندنی ئێڵ نینۆی ھاوینی ١٩٩٧ تەنھا ئاوەکانی رووی ناوچەکانی نینۆی زەریای ھێمن لەسەروو مامناوەندی ١٩٩١ – ٢٠٢٠ بووە بەڵام لە پەرەسەندنی ئێڵ نینۆی ھاوینی ٢٠٢٣ ی ئەمساڵ زۆرینەی رووی دەریا و زەریاکانی ھەسارەکەمان بەرێژەیەکی بەرچاو لەسەروو نۆرماڵ گەرمبوون ، ھاوکات وەرزی بارانبارینی ١٩٩٧ بۆ ١٩٩٨ لەتەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان زۆر باشبووە لەسەروو نۆرماڵ بارانبارین ھەبووە .

ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:” بۆ ئەمساڵ پێشبینیمان وایە لەتەواوی وەرزەکانی بارانبارین ھەر لە پایز تا کۆتایی بەھاری ٢٠٢٤ بارانێکی زۆر ببارێت ساڵێکی تەواو و نمونەیی بێت بەبێ جیاوازی ناوچەکان و ساڵی بوژانەوەی سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی ئەبێت کە ماوەی سێ ساڵە بەھۆی وشکە ساڵی و کەمی بەفر و بارانبارینەوە بەرێژەیەکی بەرچاو وشکە ساڵی کاریگەریەکانی بەخراپی لەسەر ناوچەکە جێھێشتووە.

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا هاووڵاتییەك لە هەولێر کوژرا
پێشت لە ڕووداوێکی تەقەکردندا هاووڵاتییەك لە هەولێر کوژرا
شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت
دواتر شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت
ەیوەندیدار